گەرمیان، چلەی ماتەمینی ماریا سام بەرز ڕاگیرا
لە کەلار چلەی ماتەمینی ماریا سام بەرز ڕاگیرا و ئاماژە بەوەدرا کە ماریا یەکێک لە ژنانی کوژراوی دەنگی ئازادی بوو.
گەرمیان
شەوی ڕابردوو لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەشێک لە چالاکوانانی ژن بە دروشـمی "بەرز ڕاگرتنی دەنگی ئازادی و سەربەخۆیی ژن" چالاکییەکیان بۆ یادی چلەی ماتەمینی ماریام سام، کە شەوی ٦ی ئادار لەلایەن براکەیەوە لە شاری هەولێر کوژرا، ڕێکخست.
سەرەتای چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی ماریا و سەرجەم ژنانی بە ناهەق کوژراو دەستیپێکرد، دواتر نیگار ڕەشید، یەکێک لە ڕێکخەرانی چالاکییەکە وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستە بە گژ ئەو سیستەمە سیاسی و کۆمەڵایەتییەدا بچینەوە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زەمینەسازی بۆ چەوساندنەوەی ژن دەکات تادەگاتە کوشتنی، "ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یادی ئەو ژنە قوربانیانەی دەستی سیستەمی چەوسێنەر بکەینەوە، کە بە پاساوی جۆراوجۆر لەلایەن کۆمەڵگاوە ملکەچی خۆکوژی دەکرێن یان بەدەستی نێرینەکانی خێزانەکانیان ئەکوژرێن".
هەروەها وتی: ئێمە یادی سیمبوڵی ئازادی و دەنگی ڕاستەقینەی ژنێکی ئازا و جوامێر بکەینەوە کە ٤٠ شەو پێش ئێستا لە شاری هەولێری پایتەخت کوژرا، ماریا سام ئەو کچە گەنجە ئازایە بوو کە تەنها تاوانی ئەوەبوو، ویستی ژیانێکی ئازاد و سەربەخۆی هەبێت، ماریا وەکو دەجەنگا بۆ مافی ڕەوای خۆی و بۆ ئازادی وسەربەخۆی نەچووە پاڵ هیچ لایەنێک و نەبووە بوکەڵەی دەستی هیچ کەسێک، ماریا داکۆکی لە مافی مرۆڤبوون و ژن بوون دەکرد لەناو سیستەمێک نە بە مرۆڤ ئاشنایە و نە بە ژن.
"لە داگیرکاریدا ژنان دەبنە قوربانی"
شهیما عهدنان، چالاکوانی ژنان وتهیهكی پێشكهشكرد و تێیدا باسی له قوربانیدانی ژنان كرد، كه له ههموو پرسێكدا ژنان قوربانی یهكهمن و زۆترین ئازار و مهینهتیان بهردهكهوێت و پرۆسهی تاوانی ئهنفالی به نمونه هێنایهوه، ههروهها داگیركاری دەوڵەتی تورکی بۆ سهر پارچهكانی كوردستان كرده نمونهیهكی تر كه چۆن ژنان دهبنه قوربانی.
له درێژهی چالاكیهكهدا، گرتەیەک لە ئاخاوتنەکانی ماری پێشکەشکرا، دواتر كورته فیلمێكی سینمایی بهناونیشانی (ئاوس) پیشان درا، کە بهرههمی وهزارهتی ڕۆشنبیری حكومهتی ههرێمی كوردستان بوو و پاشان ژنێکی گەنج پارچه شیعرێكی خوێندهوه.