لەماوەی مانگێکدا ١٤ ژن لە ئەفغانستان کوژراون  

بەهۆی زیادبوونی تێڕوانینی دژە ژن و ئەقڵیەتی پیاوسالاری و هەژاری و بێکاری، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئەو ژنانەی لە ئەفغانستان کوژراون لە زیادبووندایە، تالیبان تاوانبارانی سەرەکی کوشتنی ژنانن.

بەهاران لەهیب

 

کابول- ژمارەی ئەو ژنانەی لە ئەفغانستان کوژراون ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، هۆکارەکەی زیادبوونی بیری دژە ژن و ئەقڵیەتی پیاوسالاری تاڵیبان و هەژاری و بێکارییە و ئەنجامدەرانی ئەم کوشتنانە هەرگیز سزا نادرێن و دەسەڵاتدارانی تاڵیبانیش دۆسیەی تاوانەکانی دژ بە ژنان سەرکوت دەکەن چونکە لە زۆرینەی کەیسەکاندا لەگەڵ ئەنجامدەرانی سەرەکی تاوانەکانی دژی ژنان تێوەگلاون.

 

لە ٢٣ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣، ژنێک لە قەزای پاسەبەندی غور لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە شۆفڵێکی کشتوکاڵی کوژرا.

 

لە ٢٤ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣، گۆلاندام لە شاری فیروزکۆ ناوەندی غور بە تەقەی کوڕە تەمەن ١٢ ساڵانەکەی گیانی لەدەست دا.

 

لە ٢٧ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ یاسەمین تەمەن ٣٠ ساڵ خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا چونکە ڕازی نەبوو بە هاوسەرگیری زۆرەملێ.

 

لە ٢٧ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣، سوڵتانای تەمەن ٥٦ ساڵ لە ناحیەی قەرغان فریاب خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ڕۆژی ٢٧ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣، ڕۆزمینە لە شاری فیروزکۆ لە ناوەندی شاری غور بە بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی سێکسی میلیشیای تاڵیبان لەلایەن ئەوەوە کوژرا.

 

لە ڕۆژی ٣ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە خواردنی ژەهر لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی لە فەیز ئاباد ناوەندی شاری بەدەخشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە٩ی ئایاری ٢٠٢٣، تازەگۆڵی تەمەن ٣٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە شاری شابەرخان لە ناوەڕاستی جەوزجان تەقەی لێکرا و کوژرا.

 

لە ١١ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣، مەهتاب تەمەن ٥٠ ساڵ کە هاوکات دووگیان بوو، لە ناحیەی قەدس بەدغیس لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا کوژرا.

 

لە ١٢ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣، لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی، ژنێکی گەنج بە خواردنی دەرمانی ژەهراوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە ١٤ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣، ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە ناحیەی شیرین تەگاب سەر بە فریاب بە خواردنی ژەهر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە ١٥ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ناحیەی بێلچەراغ فریاب دوای شەڕ لەگەڵ دەزگیرانەکەی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە ١٦ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣، پەرستارێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی نازدان لە ناحیەی جاغۆری سەر بە غەزنی بە شێوەیەکی نهێنی کوژرا.

 

لە ١٩ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣، ژنێک لە ناحیەی موسا قەڵای هێلمەند لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە تەقە کوژرا.

 

لە ٢٠ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣، ڕازینا تەمەن ٢٢ ساڵ لە قەزای سپین بۆڵداک لە قەندەهار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.