جاسمین پاولینی یەکەم یاریزانی ئیتاڵییە کە نازناوی ڕۆما ئۆپن بەدەستبهێنێت

جاسمین پاولینی یاریزانی ئیتاڵی دوای بردنەوەی پاڵەوانێتی تێنسی ڕۆما سێیەم نازناوی لە ژیانی وەرزشیدا بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

 جاسمین پاولینی بووە یەکەم یاریزانی ئیتاڵی کە لە ماوەی ٤٠ ساڵدا نازناوی ڕۆما ئۆپن ماستەرز بەدەستبهێنێت.

 

جاسمین پاولینی یاریزانی ئیتاڵی لە یاری کۆتایی ڕۆما ئۆپن سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی ڕۆژی ١٧ی ئایار بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک لە کۆکۆ غوفی ئەمریکی بردەوە.

 

جاسمین پاولینی، بەم نازناوە بووە یەکەم یاریزانی ئیتاڵی کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بگاتە یاری کۆتایی ڕۆما، هەروەها یەکەم یاریزان بوو کە نازناوەکە بەدەستبهێنێت لە دوای ڕافایلا ڕیگی هاونیشتیمانییەوە لە ساڵی ١٩٨٥.

 

جاسمین پاولینی تەمەن ٢٩ ساڵ بەشداری لە هەشتەمین یاری کۆتایی ژیانی وەرزشیدا، چوارەم یاری کۆتایی لە پاڵەوانیەتی ماستەر لە جۆری هەزار خاڵ کرد، و سێیەم نازناوی ژیانی وەرزشی خۆی بەدەستهێنا دوای ئەوەی دووەم سەرکەوتنی بەسەر کۆکۆ غوف بەدەستهێنا، لە بەرامبەر دوو دۆڕان بە دووەمیان.