جارێکی تر توغلوک گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی کاندرا

سیاسەتمەداری زیندانیکراو ئایسەڵ توغلوک بەهۆی نەخۆشییەوە گواسترابووەوە بۆ ده‌زگای پزیشكیی داد ATK، بەڵام دیسانەوە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی جۆری ئێف لە کاندرا و رێگا نەدرا زیاتر لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بمێنێتەوە. ناوەندی هەواڵ

سیاسەتمەداری زیندانیکراو ئایسەڵ توغلوک بەهۆی نەخۆشییەوە گواسترابووەوە بۆ ده‌زگای پزیشكیی داد ATK، بەڵام دیسانەوە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی جۆری ئێف لە کاندرا و رێگا نەدرا زیاتر لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بمێنێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئایسەل توغلوک لە زینداندا تووشی تێکچوونی باری دەروونی بووە و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گواسترایەوە بۆ دەزگای پزیشکیی داد بۆ ئەوەى لە ژێر چاودێریی پزیشک دا بێت و باری دەرونی جێگیر بکرێت، بەڵام دیسانەوە لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکەوە گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی جۆری ئێفی کاندرا و رێگا نەدرا چارەسەریی تەواو وەربگرێت.

 

عەلائەدین توغلوک برای ئایسەڵ توغڵوک ڕایگەیاند، ئایسەڵ توغڵوکی خوشکی ماوەی سێ ڕۆژ لە پزیشکیی داد بووە و پاشان ڕەوانەی زیندان کراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە بڕیارەکەی دادگادا ڕایگەیاندرابوو، کە ئەو پەڕی دەتوانێت بۆ ماوەی سێ هەفتە لە پزیشکیی داد بمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری، بەڵام دەزگای پزیشکی داد تەنها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ رایانگرت.