گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی کۆچکردنی زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهان

زانایان هۆشدارییان داوە، لەئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تا ساڵی ٢١٠٠ زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا ناچار دەبن کۆچ بکەن ئەگەر ڕەوتی ئێستای گۆڕانی کەشوهەوا بەردەوام بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

زانایان هۆشدارییان داوە، لەئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تا ساڵی ٢١٠٠ زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا ناچار دەبن کۆچ بکەن ئەگەر ڕەوتی ئێستای گۆڕانی کەشوهەوا بەردەوام بێت.

 

ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە، زانایانی زانکۆی ئێکستەر لە بەریتانیا و هەروەها تیمەکانی ئەوروپا و چین و ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کە تا ساڵی ٢١٠٠ یەک لەسەر پێنجی خەڵک دەتوانن لە ناوچەکانی سەرووی سنووری سەرەوە بۆ پلەی گەرمی سەلامەت بژین.

 

زاناکان دەڵێن، وڵاتانی لەوانە ئەندەنوسیا و پاکستان لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕووبەڕووی قۆناغەکانی کۆچی بەکۆمەڵ دەبنەوە.

 

بە بەکارهێنانی تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانەی ٢٩ پلەی سەدی وەک سنووری بارودۆخی بەرگەگرتن، کە ئەمڕۆ ٪ ٠.٩ی خەڵک لەگەڵیدا ڕوبەڕوو دەبنەوە، تیمەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو ڕێژەیە دەتوانێت تا ساڵی ٢١٠٠ بگاتە ٪ ٢٣ی دانیشتوانی جیهان.

 

ئەو ئاستەی کە مرۆڤ و ئاژەڵەکان بۆی دەڕۆن و دەمرن نزیکەی ٣٥ پلەی سەدییە، لە سەرووی ٢٨ پلەی سەدیەوە دەست دەکات بە زیانگەیاندن لە ڕووی فیزیۆلۆژییەوە

 

بەڵام ئەگەر ڕێککەوتنی پاریس سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا کە سنوورێکی ١.٥ پلەی سەدی بۆ گەرمبوونەوە دادەنێت جێبەجێ بکرێت، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی تا ساڵی ٢١٠٠ پێنج هێندە کەمتر خەڵکی لەگەڵ گەرمای زۆردا بژین لەوەی کە مۆدێلی پێشبینیکراو نیشان دەدات.

 

لە ساڵی ١٩٨٠ەوە ڕێژەی دانیشتوانی جیهان کە بە تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانە لە سەرووی ٢٩ پلەی سەدی دەژین، لە سەدا ٠.٣ بۆ سەدا ٠.٩ زیادی کردووە.