سێپیدە قالیان سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
مەهدی قالیان برای سپیدە قالیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی سەبارەت بە حوکمی دوو ساڵ زیندانی خوشکەکەی بڵاوکردەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/05/20230505-20230505-spyd-qlyan-b-2-sal-zndan2023-5-5-jpg310610-image-jpga0fe67-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی پێنجشەممە، مەهدی قالیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی سەبارەت بە حوکمی نوێی خوشکەکەی بڵاوکردەوە کە دوای ئازادبوونی لە زیندانی ئەڤین دروشمی دژ بە خامنەیی دەوتەوە و جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.
نووسیویەتی: دوێنێ بۆمان دەرکەوت کە سپێدە سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە واتە دوو ساڵی دیکە، ئەمەش واتە سەرەتای شتێک کە تەواو نەبووە، لە پاییزی ساڵی ٢٠١٨ ەوە سپێدەمان لە پشت مێزی دادگا و لە دەربەدەریدا بینیووە، ئێمە چەندین کیلۆمەتر بە پێ دەڕۆین، هەرچەندە زۆربەی هەفتەکە بێ کۆبوونەوەیە چونکە قبوڵی ناکات، لەبری ئێمە ماندوو دەبێت و دڵتەنگ دەبێت بەهۆی ماندوێتی ڕێگا، بەڵام ئێمە ئەم خۆڕاگری و قوربانیدانە لەوەوە فێربووین.
مەهدی قەلیان هەروەها نووسیویەتی: بەڕاستی دۆخەکە بەجۆرێکە کە ئێمە دڵخۆشین کە سپێدە هێشتا لە ژیاندایە، لە مێشکی من و خێزانەکەمدا چەندین وێنەی بە ئازار هەیە، ڕێگاکەی ڕوونە، وەک زۆرێک لە هاوتەمەنەکانی دوای ئازادکردنی لەسەر دروشمێک لە دەرگای زیندان، سزای ٢ ساڵ بەسەردا سەپێندرا.