هێزەکانی ئیسرائیل لە نزیک خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان ١٣ هاوڵاتی مەدەنییان کوشت
سەرچاوە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە ئاشکرایان کردووە کە بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل لە خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ڕەفەح یان ناوەڕاستی کەرتی غەززە زیاتر لە ١٣ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.

ناوەندی هەواڵ
شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد و بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی و وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری و زیانێکی زۆری مرۆیی و دووبارە ئاوارەبوون، هەموو ئەمانەش لەنێو بێدەنگیی نێودەوڵەتیدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ی حوزەیران، هێزەکانی ئیسرائیل لە نزیک ناوەندێکی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە نزیک بازگەی نەتزەریم لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە تەقەیان لە خەڵکی مەدەنی کردووە و بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان ١٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش برینداربوون،
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی ١٢٣ کوژراو و دەیان برینداری دیکە گەیشتووەتە نەخۆشخانەکانی غەززە، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززەیان کردە ئامانج، بەمەش ژمارەی کوژراوانی جینۆسایدەکە گەیشتە ٥٥ هەزار و ١٠٤ کوژراو و ١٢٧ هەزار و ٣٩٤ بریندار.
لە کاتێکدا کە برسێتی بەردەوامە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە سەپێندراوە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی کە لە ٢٧ی ئایارەوە هەوڵی وەرگرتنی یارمەتی مرۆیییان داوە، بۆ هەارو ٨٢ کوژراو و بریندار بەرزبووەتەوە. ئەم هەنگاوە بەپێی پشتڕاستکردنەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەرایەتی ئاوارەبوونی زۆرەملێی دانیشتووان دەکات وەک بەشێک لە ستراتیژی پاکتاوی نەتەوەیی.