هێزەکانی ڕووسیا بە گولـلە ژنێکیان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بریندار کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دانیشتووانی چلاخا لە کانتۆنی جزیرە، ڕێگرییان لە هێزەکانی ڕووسیا کرد کە دەوریەیەکی هاوبەش لەگەڵ سوپای تورکیا دەستپێبکەن، لەو چالاکییەدا هێزەکانی ڕووسیا بە دەمانچە ژنێکیان بریندار کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی ئاب، هێزەکانی ڕووسیا هەوڵیاندا لە گوندی دێرنا ئاخا لە باکووری شاری چلاخای سەر بە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ سوپای تورکیا دەوریەیەکی هاوبەش دەستپێبکەن.

 

 دانیشتووان دژی هەوڵی ڕووسیا هەنگاویان ناوە و دەوریەیان ڕاگرت، هێزەکانی ڕووسیا گولـلە و بۆمبی گازیان ئاراستەی چالاکوانان کردووە و لە ئەنجامدا ژنێک بە ناوی ئەڤین عیسا بریندار بوو، دوای ڕووداوەکە ئەڤین عیسا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ئەو چالاکوانانە ڕێگەیان نەدا دەوریەی تورکیا بچنە ناوچەکە و پشکنین بکەن.