منداڵێک لە زێی بچوک خنکا
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان لە زێی بچووک خنکا.

ناوەندی هەواڵ
بەرێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ خێزانێکی خەڵکی چەمچەماڵ بۆ گەشت سەردانی زێی بچووکیان کردووە، منداڵە تەمەن هەشت ساڵانەکەیان کەوتە ناو ئاوەکە و خنکا.
گۆران ئەحمەد، بەرێوبەری بەرگری شارستانی كۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر ٣:٣٠ خولەک منداڵێكی كوڕ تەمەن هەشت ساڵان کەوتووەتە ناو ئاوی زێی بچوك خنكا.
باسی لەوەشکرد، ئەو خێزانە کە دایک و باوک و منداڵەكە بوون بچوك بۆ گەشت كردن هاتوونەتە سەر زێی بچووک، ، منداڵەكە بۆ ماوەیەک لێی بێئاگا دەبن و دەکەوێتە ناو زێی بچوك و دەخنکێت، خێزەنەکە خەڵكی چەمچەماڵن.
تا ئێستا و تیمەكانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە گەران بەدوای تەرمی ئەو منداڵە هەشت ساڵانە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنوری شارۆچکەی كۆیە ئەمە چوارەم حاڵەتی خنكانە تۆمار بکرێت .