ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەیدسادق کرانە ئامانج لە ئەرکی میدیاییدا بوون

بە پێی زانیارییەکانی بڵاوکراوەتەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیدسادق لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج، تیمێکی ڕۆژنامەوانی کۆمپانیای چەتر بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە نزیکی سەیدسادق بۆردوومانکرا، هی کۆمپانیای چەتر بۆ کاری میدیایی، لە کاتی ڕۆشتن بۆ تۆمارکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بە ئامانج گیراوە، بە هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستدا.

ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە ئامانج گیرا سەر بە کۆمپانیای چەتر، بۆ کاری میدیاییە.

ئەمڕۆ، لە نزیکی سەیدسادق دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسانی کرد و بە هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.