بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران ژێر ئاو کەوت

جارێکی دیکە بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت  و دەسەڵاتدارانی فەرەنساش ڕایانگەیاندووە، توانیویانە ٦٦ کۆچبەر ڕزگار بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستەی دەریاوانی فەرەنسا بڵاویکردەوە، لە کەناراوەکانی دیپ کە دەکەوێتە ناوچەی نۆرماندی لە باشووری فەرەنسا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاو کەوت و دەشڵێن: تیمەکانمان توانیویانە ٦٦ کۆچبەر ڕزگاربکەن کە ژن و منداڵیشیان تیان.

 

دەستەی دەریاوانی فەڕەنسا سەبارەت بە ڕزگارکردنی ٦٦ کۆچبەر لە کەناراوەکانی دیپ لە ناوچەی نۆرماندی لە باشووری فەرەنسا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت لە کەناراوەکانی دیپ کە دەکەوێتە ناوچەی نۆرماندی لە باشووری فەرەنسا.

 

ئەوەشیان خستەڕوو، کە تیمەکان توانیویانە ٦٦ کەس ڕزگار بکەن کە لەناویاندا ژن و منداڵ بوونی هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە کۆچکردنی بەلێشاو لە ئاسیا و ئەفریقاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستی پێکردۆتەوە و لە ڕۆژی ٢٣ـی نیسانیش دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوی کردەوە، لە نۆکەندی ئینگلیز بەلەمێکی کۆچبەران بە ١١٠ سەرنشینەوە ژێر ئاوکەوتووە.