خوێندکارانی هەڵەبجە هیوایەک بۆ هیوا دەخوڵقێنن
بە مەبەستی هاوکاریکردنی نەخۆشخانەی هیوا، خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی هەڵەبجە بە ناونیشانی "تۆش بە ژەمێک خواردن بەشدار بە لەگەڵمان" چالاکیەکیان ڕێکخست.

هەڵەبجە
خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی هەڵەبجە بە ناونیشانی "تۆش بە ژەمێک خواردن بەشدار بە لەگەڵمان" چالاکیەکیان ڕێکخست و تیایدا ژەمە خۆراک و شیرینیان دەفرۆشت، تا دواتر داهاتەکەی پێشکەش بە نەخۆشخانەی هیوا بکەن.
خواردن و شیرینییەکان لەسەر شێوەی ئەندازیاری نمایش کران و خوێندکارانیش وەک هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەیانکڕین.
سەناریا ڕێبوار، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی ئەندازیاری شارستانی وتی: ئەمرۆ بە چەند چالاکیەک بەشداربووین لە خواردن دروستکردن و چەندین بیرۆکەمان لە نمایشەکەمان بەکارهێناوە، کە لەسەر شێوەی ئەندازیاری کێک و خواردنەکانمان ڕازاندووەتەوە، بەوهیوایەین بتوانین داهاتێک بۆ نەخۆشخانەی هیوا کۆبکەینەوە
چالاکییەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو، جگە لە خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە، هاوڵاتیانیش بەشداربوون، بەو هیوایەی بتوانن هاوکاری نەخۆشخانەی هیوا بکەن.