چالاکییەک بۆ دڵخۆشکردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت ئەنجامدرا

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان چالاکییەک بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت لە شاری کۆیە ئەنجامدرا

کۆیە

 

ئەمڕۆ، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، ڕێکخراوی پێگەیاندنی ژنان 'WRO' لە بەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کۆیە، چالاکییەکی تایبەت بە منداڵانی بێ سەرپەرشت و بێ دایک و باوک ڕێکخست.

 

چالاکییەکی کەیف خۆشیان بۆ منداڵان ئەنجامدا بەو هیوایەی دڵی منداڵان خۆشبکەن، جگە لەوە لە چالاکییەکەدا منداڵان چەند یاریەکیان ئەنجامدا و لەکۆتاییدا دیاریان بەسەر دابەشکردن.

 

ڕێکخراوی پێگەیاندنی ژنان لە شاری کۆیە لەبواری کۆمەڵایەتی کاردەکات بۆ دانیشتوانی کۆیە، ئاوارەکان و پەنابەران لە سنوری کۆیە، بەشێک لە لەکارەکانیشیان پاراستنی منداڵان و داکۆکیکردنە لە مافی منداڵان.