دۆخی مرۆیی و تەندروستی سودان لە کارەسات نزیک دەبێتەوە

بەپێی چاودێرییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی لەگەڵ نزیکبوونەوەی ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ساڵی یەکەمی خۆیدا، بارودۆخی مرۆیی و تەندروستی بەرەو کارەسات دەڕوات.

ناوەندی هەواڵ

 

ملیۆنان کەس لە سودان ڕووبەڕووی بارودۆخی مرۆیی و تەندروستی خراپ لەئەنجامی ململانێی بەردەوام بوونەتەوە، کە هیچ هەوڵێک سەرکەوتوو نەبووە لە ڕاگرتن یان دۆزینەوەی چارەسەر بۆی.

 

لە کاتێکدا کە ململانێکان لە سودان بەردەوامە، بەڕێوەبەری تەندروستی جیهانی دوێنێ، پشتڕاستیکردەوە  دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە سودان لە کارەسات نزیک دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای زیادکردنی هاوکارییەکانی هاتنە ناو وڵاتەکەی کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت هاوکاری گەلی سودان بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو هاوکاریانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێشکەشی دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل لە سودان و بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان زۆر گرنگە.

 

بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر هۆشداری دابوو کە دوای نزیکەی ساڵێک لە ململانێی بەردەوام، برسێتی لە سودان دەستیپێکردووە و جەختی لەوەکردەوە کە وڵاتەکە لە سەردەمی مۆدێرن ڕووبەڕووی یەکێک لە خراپترین کارەساتە مرۆییەکان بووەتەوە، بێکردەوەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو شتانەی کە هەیە لە سودان ڕوودەدات ئیدانە دەکات.

 

ئیدیم و سورنو، بەڕێوەبەری بەشی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی، ئاماژەیان بەوە کرد ڕێژەی بەدخۆراکی بە تایبەتی لە نێو منداڵاندا بەرزبووەتەوە، ڕوونیشیکردەوە شارەزایانی بواری مرۆیی پێشبینی دەکەن ١٢٢ هەزار منداڵ لە ئەنجامدای بەدخۆراکی لە ماوەی چەند هەفتە یان مانگی داهاتوودا ئەگەری هەیە گیان لەدەست بدەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسییەکی ڕاستەقینە هەیە بۆ مردنی منداڵانی لاواز بەهۆی نەخۆشییەکانەوە، لە کاتێکدا زیاتر لە ٪٧٠ی دامەزراوە تەندروستییەکان لە خزمەتگوزاری دەرچوون لە ئەنجامی ململانێ بەردەوامەکان یان دزراون، تاڵانکراون یان بۆردومانکراون.

 

ئەو ململانێیەی ماوەی نزیکەی ساڵێکە لە سودان بەردەوامە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ١٤ هەزار کەس، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی زۆرەملێی زیاتر لە ٨ ملیۆن کەسی دیکە لە ماڵ و حاڵی خۆیان، کە نزیکەی یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسیان لە دەرەوەی وڵات هەڵاتوون، بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆییOCHA  لە کۆتایی مانگی شوباتدا.

 

ململانێکان نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەسی واتە نزیکەی نیوەی دانیشتوانی سودان ناچار کردووە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی ناخۆش ببنەوە، چونکە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە، جگە لەوەش ١٨ ملیۆن کەس هەڕەشەی برسێتییان لەسەرە.