جۆرێکی دەگمەنی ئاژەڵ دەدۆزرێتەوە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

لە دورگەکانی گالاپاگۆس جۆرێکی دەگمەنی ئیگوانای پەمەیی دەدۆزرێتەوە کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

زانایان جۆرێک لە ئاژەڵی ئیگوانای پەمەییان لە دورگەکانی گالاپاگۆس بینیوە، کە ئاژەڵێکی مەترسیدارە و مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، ئاژەڵە دوای دەیان ساڵ یەکەمجارە دەبینرێت لە دورگەکانی ئیکوادۆر.

 

بەپێی خەمڵاندنە زانستییەکان، ئیگوانای پەمەیی کە ڕەسەنی بناری گڕکانی وۆڵفە لە دوورگەی ئیزابێلا لە گالاپاگۆس، مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و تەنها چەند سەد دانەیەکی ماوە، دانی ڕوێدا، بەڕێوەبەری پارکە نەتەوەییەکەی گالاپاگۆس، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەم دۆزینەوە هەنگاوێکی گرنگە تا پلانێک بۆ ڕزگارکردنی ئیگوانای پەمەیی دیاری بکەین.

 

بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٨دا لە پارکە نەتەوەییەکەی گالاپاگۆس ئیگوانای پەمەیی دۆزرایەوە، کە توانای هەیە جەستەی تا ٤٥ سم درێژ بکاتەوە.

 

دانی روێدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، زانینی هەموو ئەو هۆکارانەی کە مەترسی لەسەر مانەوەی ئیگوانای پەمەیی دروستدەکات، ڕێگەمان پێدەدات لە کاتی خۆیدا مامەڵە بکەین و دوور دەکەوینەوە لە تێکدانی سووڕەکانی سروشتی ئیکۆسیستەمی لاوازبوویان.