پشکنینی کۆڤید-١٩ بۆ شادییە ماناپ پۆزەتیڤ دەرچوو
ئەنجامی پشکنینی کۆڤید-١٩ی شادییە ماناپ کە دوای ٣٠ ساڵ ئازادکرا و پێش ئەوەی ئازادی جەستەیی بەدەستبهێنێت، بە تاوانی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" دەستگیرکرابووەوە، پۆزەتیڤ دەرچوو.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/12/20221208-20221208-20221208-sadiye-manap-750x375-jpge8817b-image-jpg70579b-image-jpg066700-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
شادییە ماناپ، لە زیندانی ژنانی گەبزە دەستگیرکرابوو، دوای ٣٠ ساڵ لە ١ی کانوونی یەکەمدا ئازاد کرا، بەڵام بە بیانووی "ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکدا" و بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەسەری کرایەوە، پێش ئەوەی ئازادیی جەستەیی بەدەستبهێنێت، لە ٥ی کانوونی یەکەمدا دەستگیر کرایەوە.
شادییە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ لە بەشی پۆلیسی پارێزگای کۆجائەلی دەستبەسەر کرابوو، دواتر گوازرایەوە بۆ دادگای کۆجائەلی بە داواکاری دەستگیرکردنەوە، بەبێ ئەوەی لێدوانەکەی لە داواکاری گشتی وەربگیرێت، دواتر گوازرایەوە بۆ زیندانی جۆری F لە کاندێرا.
زانراوە کە پشکنینی کۆڤید-١٩ بۆ شادییە ماناپ کراوە، لە لە زیندانی کاندێرا ڕاگیراوە، ئەنجامەکەشی پۆزەتیڤ دەرچووە و لە ئێستادا لە بەشی کەرەنتینە ڕاگیراوە.