لە دژی سزادانی هاوسەرۆکی شارەوانیی جولەمێرگ ناڕەزایەتی بەردەوامە

وێرای ئاستەنگییەکانی پۆلیس بەشێک لە گەل و سیاسەتمەداران گەشتنە ناوەندی جولەمێرگ، لەلایەکی دیکەشەوە شادێکی دیکە گەشتنە جولەمێرگ و بڕیار وایە هەردوو گرووپەکە یەکبگرن و درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، دادگای جولەمێرگ سزای ١٩ ساڵ و شەش مانگی بەسەر محەمەد سدیق ئاکشدا سەپاند، لە دوای بڕیارەکە لە هەر چوار لای جولەمێرگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەستیپێکرد، بەو هۆیەش گەل لە چواردەوری دادگا کۆبوونەوە، پاشان ویستیان ڕێپێوان بەرەو ناوەندی جولەمیرگ ئەنجامبدەن بەڵام ڕێگرییان لی کرا، وێرای هەموو ڕێگرییەکانیش بەشداربووان گەشتنە ناوەندی جولەمێرگ.

 

لە پاش گەیشتنیان، لە نێوان گەل و پۆلیس ئاڵۆزیی دروست بوو، لەلایەکی دیکەشەوە چواردەوری شارەکە بە هێز تەنراوە و دوکانداران دوکانەکانیان داخست، دوای ئاڵۆزییەکان، هەریەک لە تولای حاتمۆگولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، کەسکین بایندر و چیگدەم کلچگون، هاوسەرۆکانی گشتیی دەبەپە، گرووپێک لە پەرلەمانتاران گەیشتنە بەردەم بینای شارەوانیی جولەمێرگ و چالاکیی دانیشتنیان ئەنجامدا.

 

تولای حاتمۆگولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە چالاکییەکەدا وتی: حاکش ڕوومەتی گەلی کورد و گەلانی تورکیایە، قەیوم دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلە، لێدانە لە ئیرادەی گەل، هەروەها هەموو کۆلان و شەقامەکانی جولەمێرگ بە پۆلیس و سەرباز تەنراوە و ژمارەی پۆلیسەکان لە بەردەم دادگا زیاد کران.