ژنێک بە سووتان گیانی لەدەستدا

ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە شارۆچکەی کەلار بە سووتان گیانی لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

 

لە شارۆچکەی کەلار، ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە سووتان گیانی لەدەستدا و تا ئێستاش هۆکاری سووتانەکەی نەزانراوە و تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی داد.

 

بەڕێوەبەری نەخۆشحانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند، ئێوارەی دوێنێ تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە شارەدێی ڕزگارییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە بە سووتان گیانی لەدەستداوە.

 

وتیشی: نازانین ژنەکە بە چی سووتاوە، هەر بۆیە بە مەبەستی توێکاریی تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەریی کەلار.