"هیومان ڕایتس وۆچ تاوانەکانی جەنگی لە بەنداوی تشرین نەبینیووە"

پەرستار جیهان میلهیم، کە بە کەمترین سەرچاوە لە بەنداوی تشرین چارەسەری برینداران دەکات ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٠٠ برینداری مەدەنیان چارەسەر کردووە، دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، ڕاگەیەندراوی هیومان ڕایتس وۆچ بەس نییە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تشرین- بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین پێی ناوەتە ٥٥ەمین ڕۆژی خۆیەوە، بەرخۆدانی گەل دەچێتە ٢٤ەمین ڕۆژەوە، بەرخۆدانێکی بێوێنە لە دژی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی نیشان دەدرێت، بۆیە بەرخۆدانێکی فرەلایەنە لە بەنداوی تشرین بەرز دەکرێتەوە، مانگی سووری کورد سەرەڕای هەموو سەختی و هێرشە ڕاستەوخۆکان، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە درێژە بە کارەکانی دەدات.

 

لە کاتی گەیشتنی کاروانە مەدەنییەکان تیمە پزیشکییەکان لەلایەن فڕۆکەکانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی تیمی پزیشکی گیانیان لەدەستدا.

 

پەرستار جیهان میلهیم سەبارەت بە کاری تیمە تەندروستیەکان لە بەنداوی تشرین قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

بە ئامانجگرتنی تیم و کارمەندانی چاودێری تەندروستی

جیهان میلهیم ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک گەل بڕیاریاندا بێنە بەنداوی تشرین، ئەوانیش بەخۆیانیان وتووە کە وەستان شانبەشانی گەلەکەیان ئەرکێکی مرۆییە، وتی: ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە هاتین کە دەهاتین بۆ یارمەتیدانی منداڵان و کەسانی بەرەمەن، چارەسەری نەخۆشییەکانیان بکەین کە بەهۆی وەرزی زستانەوە دروستبووە، و لە تەنیشتیان بین. بەڵام کە گەیشتینهەروەها دەوڵەتی تورک کاروانی گەلی کردە ئامانج و بۆردومانی کرد لە ئەنجامدا سێ لە هەڤاڵان و کارمەندانی تەندروستیمان گیانیان لەدەستدا هەرچەندە بە ئامانجگرتنی تیمەکانی تەندروستی قەدەغەیە و تاوانێکە لە جیهاندا، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێشێلکاری ئەم یاسایانە دەکات.

 

جیهان ئاماژەی بەوەشکرد، چەند ڕۆژێکە نەیانتوانیوە بریندارەکان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەکان و هۆکاری ئەمەشی بەم وشانە ڕوونکردەوە: بەمەبەستی ڕێگریکردن لە برینداربوونی زیاتر و نەکوژرانی بریندارەکان، ئێمە چەند ڕۆژێکە لە بەنداودا دەیانهێڵینەوە، چونکە هەم تیمەکانمان و هەم ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەکرێنە ئامانجی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەهۆی بۆردومانەکەوە گیان لەدەستدان هەبوو.

 

"خەڵکی مەدەنی مامەڵەیان لەگەڵ بریندارە سووکەکاندا دەکرد و ئێمەش مامەڵەمان لەگەڵ بریندارە سەختەکان دەکرد"

جیهان ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا سەدان کەس برینداربوون و لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی: لێرەدا ژمارەیەکی زۆر برینداربوون ڕوویانداوە، ئاستەنگییەکان بە شێوەیەک ئەزموون دەکرێن کە ئامێری پزیشکی پێویستن، لە ساتێکدا ٢٠ کەس بریندار بوون ئەگەر ڕووبدات بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کەرەستە و دەرمانی کەمترمان دەبێت، دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگی لێرە ئەنجام دەدات، ئەمانە تاوانی دژی مرۆڤایەتیی، ئێمە مامەڵەمان لەگەڵ بریندارە سەختەکان دەکرد، خەڵکی مەدەنیش مامەڵەیان لەگەڵ بریندارە سووکەکاندا دەکرد.

 

ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس وۆچ

 

جیهان سەرنجی ڕاکێشا بۆ ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس وۆچ سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی خەڵکی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی مانگی سووری کوردی دەکاتە ئامانج، جیهان بۆچوونی خۆی لەسەر ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیە دەربڕی: بەتەنها ڕاپۆرتەکە بەس نییە، دەبێت سنوورێک بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دابنرێت و هێرشەکان ڕابگیرێن، ڕەنگە زۆر ئاسان بێت بڵێین دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، بەڵام واقیعی سەر زەوی ئەوەیە کە ئەزموونکردنی بە ئازارترە ڕەنگە وشەکان لە مێشکی ئەم ڕێکخراوانەدا نوقم نەبن، بەڵام تەنها کاتێک بە چاوی خۆیان بیبینن تێدەگەن تا لە کێشکردنی ئەو هێرشانە تێدەگەن کە بۆیە لە شوێنێکی وا بچووک و بە سنووردارترین دەرفەتەکاندا ڕوودەدەن،تەنانەت ئەمڕۆش تیمەکان و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ستافەکانمان دەکرێنە ئامانج و کەس تەنانەت ناپرسێت بۆچی و تا کەی؟.