هیرۆ وەکیل: هەواڵەکانی کوشتن نابێت پەردەپۆش بکرێن
هێرۆ وەکیل، بەرپرسی ڕێکخراوی نوی بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان دەلێت: ناکرێت لە وڵاتێکدا کە پرە لە توندوتیژی وکوشتن ڕێگە نەدرێت ڕاگەیاندن ڕووماڵی بکات، دەیانەوێت پیشانمان بدەن کە کوردستان شامی شەریفەو کوشتنی تیادا نییە بەلام زۆر بە پێچەوانەیە.

میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو فەرمانگەی میدیاو زانیاری ڕاگەیەندراوێکی بڵوکردەوە کە چیتر نابێت هەواڵی کوشتن و توندوتیژی بڵاوبکرێتەوە، ژنانی چالاکوان پێیان وایە کە ئەمە بۆ پەردەپۆش کردنی ڕووداوەکان و دەرچوونی بکوژران لە سزایە، دەسەڵات دەیەوێت ئاماری کوشتنی ژنان بە نادیاری بمێنێتەوە، بەمەش عەقڵیەتی پیاوسالارو ژنکوژ زیاتر ڕێگەی بەردەمی کراوە دەبیت بۆ توندوتیژی کردن بەرامبەر ژنان و کوشتنیان.
پێشتر لە مانگی ئابی ئەمساڵ رێکخراوی سەربەخۆی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتێکدا ئامارە فەرمییەکان باس لە کوشتنی نزیکەی ٥٠ ژن دەکەن ساڵانە، ژمارە راستەقینەکان زۆر لەوە زیاترن و زۆرێک لە تاوانەکان وەک "خۆکوشتن و رووداو" تۆمار دەکرێن، دەسەڵاتداران کەمتەرخەمن بەرامبەر ئەم پرسە، دەبێت هەڵمەتێکی جدی بۆ پاراستنی ژیانی ژنان دەستپێبکات.
هێرۆ وەکیل، بەرپرسی ڕێکخراوی نوی بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان سەبارەت بەم پرسە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی:بەڕاستی ناکرێت لە وڵاتێکدا کە پرە لە توندوتیژی وکوشتن نەهێڵی میدیاکان بڵاوی بکەنەوە، لەکاتیکدا میدیا کاری ئەوەیە هەر ڕووداویک روودەدات ئاگاداری بێت و بڵاوی بکاتەوە.
"دەکرێت ڕووداوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو نەکرێنەوە"
بە بۆچوونی هێرۆ وەکیل ناکری بلین هەوالەکە بلاو نەکری بەڵکو دەکری بلێن کە سۆشیال میدیاو ئەپەکانی ، فەیسبوک و سناپ و ئینستاگرام دانەنریت چونکە مندال و گەنجو پیر سەیری ئەو پەرانە دەکات و، لە ری ی ئەوەو کوشتن بلاو دەبیتەوە ریکارەکانی بلاو نەکریتەوە، دەیانەوێت پیشانمان بدەن کە کوردستان شامی شەریفەو کوشتنی تیادا نییە بەلام زۆر بە پێچەوانەیە.
"پێویستە لەکەنالی تایبەت بەهەواڵەکان پەخش بکرێت"
هەواڵەکانی کوشتن و شاردنەوەی بە کاریکی نەشیاو دادەنرێت و هیرۆ وەکیل ئاماژەی بەوەکرد کە هەر جێگەیەک ژیانی لێبێت ئەو ڕووداوانەشی تیادەبێت، شاردنەوەی خزمەت بە کۆمەڵگە ناکات، بۆیە پێویستە لە کەناڵە هەواڵییەکان پەخش بکرێت، وەک هەموو کەنالێکی ڕاگەیاندن لە هەموو شوێنێکی جیهان کەناڵی ڕاگەیاندنی گشتی هەیەو هەڵەیە نەهێڵیت خەڵک و کۆمەڵگە بەو توندوتیژییە بزانن کە لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێن.
"پێویستە ڕاگەیاندنەکان هۆشیار بن"
هێرۆ وەکیل باسی لەوەشکرد، پیویستە ڕاگەیاندنکاران هۆشیاریان هەبێت و ناکرێت ڕووداو ڕوویداوە بەڵام ڕاگەیاندنکار هەواڵی ناتەندروست باس بکات، پێویستە هۆشیار بن نەوەک رێگری لێبکریت و بۆیە مەترسیدارە کە بێئاگا بن کەهەموو ڕووداویک و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان پێویستە شەش مانگ جارێک داتامان دەست بکەوێت و ئاگاداربین بزانین چی دەگوزەرێت و پێویستە هەموو لایەک بێینە سەر خەت ڕێگە نەدەین ئەم بریارە جێبەجێ بکرێت، دەبێت ڕێکارەکان بگۆڕێت، ناکرێت هەواڵی کوشتن بڵاو نەکرێتەوە، بەڵکو دەبێت هۆکارەکان و چارەسەرەکان بدۆزینەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ڕێژەی کوشتن لە وڵاتێک زۆر بوو دەبێت چارەسەری بکەی نەوەک پەردەپۆش کردن، رووداوەکە ڕوویدا ناکرێت هەواڵەکە بشارێتەوە، ئەمەی دەگوزەرێت ئەگەر قبولی بکەین دەبێت سبەینی چاوەڕێی شتی تریش بین.