حوسییەکان پێشێلکاری بەرامبەر ژنانی ناو زیندان ئەنجامدەدەن
ڕاپۆرتێکی مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووە کە حوسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە زیاتر لە ١٧٠٠ ژنیان ڕفاندووە.

ناوەندی هەواڵ
ڕاپۆرتێکی مافی مرۆڤ دەریخست کە حووسییەکان پێشێلکاری بەرامبەر ئەو ژنانە دەکەن کە لە زیندانەکانیاندا گیراون.
ڕێکخراوی " سام بۆ ماف و ئازادی " ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ حوزەیران راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە و دووپاتیان کردەوە کە ئەو ژنانەی لەلایەن حووسیەکانەوە ڕفێنراون، ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی جۆراوجۆریان لەسەرە.
ڕێکخراوەکە لە ڕێگەی ڕاپۆرتەکەوە ڕوونی کردەوە کە لە نێو ئەشکەنجەکانی ژنانی ڕفێندراودا بێبش دەکرێن لە بینینی خۆر، و تەنها یەک یان دوو جار لە ڕۆژێکدا ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە تەوالێت و لێکۆڵینەوەی درێژیان لە درەنگانی شەوان لەگەڵدا ئەنجامدەدرێت.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "ڕفێندراوەکان توشی شۆکەکانی کارەبا و سپرای ئاوی سارد و پۆڵشی نینۆک و هەروەها ئەشکەنجەی دەروونی ترسناک دەبن"
هەروەها ڕاپۆرتێکی مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووە کە حوسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە زیاتر لە ١٧٠٠ ژنیان ڕفاندووە.
لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا ڕێکخراوی سام بۆ ماف و ئازادییەکان ڕاپۆرتێکی مافی مرۆڤی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٣٥ هەزار حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە یەمەن لە ماوەی ساڵانی جەنگدا ئاشکرا کرد و تێیدا تێبینی کرد کە دوو لەسەر سێی ئەو پێشێلکاریانە لەلایەن حووسییەکانەوە ئەنجامدراوە.