حوسییەکان بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی ژنان

ڕفاندنی دوو منداڵای کچی یەمەنی، پێشێلکارییە بەردەوامەکانی حوسییەکانی دژ بە ژنان و مندالانی کچی ئاشکرا کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بانگەوازی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەو تاوانە سیستماتیکییانە دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕووداوێکی دیکەدا کە زیاد دەکات بۆ لیستی درێژی پێشێلکارییە قورسەکان کە ژنان و مندالانی کچی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان دەکەنە ئامانج، سەرپەرشتیارێکی حوسییەکان دوو ژنە گەنجی ڕفاند.

 

ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، سەرپەرشتیارێکی حوسییەکان بە پاڵپشتی ئێران، دوو ژنی گەنجی ڕفاندووە، لەکاتێکدا شوانیان دەکرد لە دۆڵێکدا لە ناوچەی ئەیوبی سەر بە قەعتبە لە باکووری پارێزگاکە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرپەرشتیارەکە،کە ناوی "عەلی عەبدوڵا هەدیم" ناسراو بە "ئەبو حەجاج" نزیکەی دە ڕۆژ پێش ئێستا ئەو دوو ژنەگەنجەی لە ناوچەی شعور ڕفاندووە، خێزانەکانیان لەم ماوەیەدا هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵیاندا نەبووە تا یەکێکیان توانی لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووەم پەیوەندی بە خێزانەکەی بکات، دووپاتیکردەوە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا بردراونەتە شاری حودیدە و لەلایەن حوسییەکانەوە تووشی ئازاردان بوون.

 

ئەم ڕووداوە جەخت لەسەر ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانە دەکاتەوە کە حوسییەکان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی و بەتایبەت ژنان و منداڵانی کچ ئەنجامی دەدەن، لە کاتێکدا بانگەوازە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستێوەردانی بەپەلە بۆ پاراستنی دانیشتوان و دەستەبەرکردنی پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان، ئەم تاوانە نوێترین تاوانە لە زنجیرەیەک هێرش و ڕفاندن و پێشێلکارییە قورسەکان کە بە تایبەتی ژنان دەکرێنە ئامانج، لە کاتێکدا بێدەنگی نێودەوڵەتی و ڕەخنەی بەرفراوانی مافەکانی مرۆڤ کە داوای هەنگاوی خێرا دەکەن بۆ ڕاگرتنی دڕندەیی سیستماتیکی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی.