هونەری مزگین هونەرمەند مەرزییە فەریقی بەبیرهێنایەوە

هونەری مزگین یادی مەرزیە فەریقی، هونەرمەندی گەلی کوردی کردەوە و ڕایگەیاند، بۆ هەمیشە خاوەنداری لە میراتە هونەریی و شۆڕشگێڕییەکەی دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

هونەری مزگین کە لە ئەورووپا کاری هونەری دەکات، بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵیادی کۆچی دوای هونەرمەندی کورد، مەرزییە فەریقیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: ژیانی مەزییە فەریقی بە نموونەی خۆمان وەردەگرین، کە بووە مامۆستای منداڵان و لە دژی سیاسەتەکانی تواندنەوە، منداڵانی کوردی بە چاندی کوردی پەروەردە کرد، بە گۆرانییەکانی بووە دەنگی شۆڕش و کاتێک پێویستی کرد بووە شۆڕشگێڕ و خۆی گەیاندە سەر لوتکەی چیاکانی کوردستان، وە کاتێک پێویستی کرد بووە چالاکوانی مافەکانی ژنان و لە هەرجێگەیەک لێی بووبێیت تێکۆشا و بە دۆز و خەیاڵەکانییەوە هەنگاوی نا.

 

 خەونەکانی مەرزییە فەریقی لەئەمرۆدا هاتەدی و لە هەموو بستێکی کوردستاندا ژنانی شۆڕشگێڕ ئاڵای تێکۆشانی ئازادیی ژنیان هەڵداوە.

 

 لە زیندانەکانی تورکیا و ئێراندا، ژنان لە دژی داگیرکاری و ستەم لە بەرخۆداندان و لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا ژنانی کورد پێشەنگایەتی هونەر دەکەن.

 

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەڕێزدارییەوە یادی هونەرمەند مەرزییە فەریقی دەکەینەوە و دەڵێین، لەسەر ڕێچکەکەت دەبین و بۆ هەمیشە بەردەوام دەبین.