هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی... ئازارێکی تەندروستی لە تەعز و ئاوارەیی درێژ دەبێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا

پەرەسەندنی کردەوە سەربازییەکان لە یەمەن ببووە هۆی قەیرانێکی مرۆیی خنکێنەر کە ملیۆنان مەدەنی گرتووەتەوەو لە پێداویستییە بنەڕەتییەکانیانی بێبەشی کردوون، شاری تەعز ڕووبەڕووی بارودۆخێکی کارەساتبار بووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

یەمەن بەخۆیەوە ئاڵۆزبوونی سەربازیی خێرا دەبینێت لە ناوەڕاستی ڕووبەڕووبوونەوەی توند لە بەرە جیاوازەکاندا کە هەڕەشەی تێکدانی سەقامگیری دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی قووڵبوونەوەی قەیرانی مرۆیی بەهۆی شەپۆلەکانی ئاوارەیی و کەمیی سووتەمەنی و خۆراک.

 

ڕێکخراوە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٦ی تشرینی یەکەم، نیشانیاندا کە نێگەرانیی قووڵیان هەیە بەرامبەر بە پەرەسەندنی کردەوە سەربازییەکان لە یەمەن و کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لەسەر مەدەنییەکان، داوای دەستگەیشتنێژی بەردەوام و ئارامیان بۆ هاوکارییەکان بۆ تەواوی ناوچە زیانپێکەوتووەکان دابین بکرێت، بەتایبەتی شاری تەعز کە ڕووبەڕووی گۆشەگیری و گەمارۆیەکی تەواو بووەتەوە بەهۆی بڕینی ڕێگا گرنگەکان کە بە شارەکانی ترەوە دەیبەستنەوە بەتایبەتی عەدەن.

 

زۆی برینان،وتەبێژی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەری (IOM)،  ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی ژمارەی ئاوارەکان لە سەرەتای ناکۆکییەکانەوە گەیشتووەتە ٢٣٣,٠٧٧ ئاوارە، کە شاری تەعز بە تەنها مێوانداریی ١٢١,٥٣٠ لێیانی کردوون، لە ناوەڕاستی مەترسیی گەورەی پەیوەندیدار بە پاراستنی خێزانەکان و توێژە بێدەسەڵاتەکان.

 

لە ناوەڕۆکی پەیوەندیداردا، وتەبێژی ڕێکخراوی یونیسێف جەختی لەسەر ئاوارەبوونی نزیکەی ١١٠ هەزار منداڵ کردەوە لە سەرەتای ئەیلوولی ڕابردووەوە، هۆشداری دا لەوەی کە شەپۆلی دوایینی توندوتیژی سەقامگیریی لەرزۆکی منداڵان لەناو دەبات کە خۆیان لە بنەڕەتدا بەدەست برسییەتی و وەستانی خوێندن دەناڵێنن، سەرنجیشی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە ڕێکخراوەکە ڕاستیی کوژرانی ٣٠ منداڵ و برینداربوونی ٢٨ی تری بەهۆی ئەم پەرەسەندنەوە پێکاوە و سەلماندووە.

 

لەسەر ئاستی تەندروستیش، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) هۆشداری دا لە کارەساتی تەندروستیی لەسەرپێ لە تەعز لەگەڵ گواستنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکان بۆ ناوچە شارییەکان، کە تێیدا کۆگای درەمان بە تەواوی لە ١٢ نەخۆشخانەی شارەکەدا تەواو بووە، لەگەڵ کەمیی توندی ئۆکسجین و دەرمان، هەبوونی سووتەمەنی کە تەنها بەشی چوار ڕۆژ دەکات، ئەمەش هەڕەشە لە ژیانی نەخۆشانی شوشتنی گورچیلە و چاودێریی چڕ دەکات، بە هاوکاتی لەگەڵ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا.

 

کاریگەرییەکانی قەیرانەکە تەنها لە ناوخۆی یەمەندا قەتیس نەبوون، چونکە وتەبێژی ئۆنچار جەختی لەسەر دەستنیشانکردنی ٣١ کەیسی تووشبوون بە کۆلێرا (کە ٢٠یان چاکبوونەتەوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە) لە کامپی ناوەمدی لە جیبوتی کردەوە.

 

سەرنجیشی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە زیاتر لە چوار هەزار کەس لە یەمەنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا ئاوارەبوون، کە جیبوتی پێشوازیی لە سێ هەزار و ٨٠٠ پەنابەر لەوان کردووە، لە کاتێکدا نزیکەی ٢٠٠ی تر گەیشتوونەتە سۆماڵ.