هۆشداری لە بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە دەدرێت

ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو گیانداری جۆری "مینك" بڵاوبووەتەوەو مەترسی ئەوە هەیە ڤایرۆسەكە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤیش، هەروەها ببێتە پەتایەكی جیهانی.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتە جیهانییەكان، زانایان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە جەختیان لەوە كردووەتەوە كە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە کە ئێستا لەناو گیاندارانی جۆری مینک بڵاوە لەناو شیردەرەكانیشدا بڵاودەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو ڤایرۆسە بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بڵاودەبێتەوەو ڕەنگە ببێتە پەتایەکی جیهانی، لای خۆیەوە پڕۆفیسۆر رۆبێرت بیڵ، شارەزای زانستی بەرگری لە پەیمانگای فرانسیس كریك لە لەندەن وتویەتی: "پێویستە پلانی فریاگوزاریمان هەبێت بۆ ڤاكسینەكان.

 هەروەها ئیزابێلا ئیكریك، زانا لە ناوەندی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان لە زانكۆی جنێف باسی لەوە كردووە، ئەو گەشەكردنەی ڤایرۆسەكە بەڕاستی جێی نیگەرانییە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، شارەزایان بەشێوەیەكی گشتی هۆشدارییانداوە لە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەناو گیانداری "مینك"، كە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانكاری لە ڤایرۆسەكە و گۆڕینی ماددەی بۆماوەیی بۆ دروستبوونی نەوەیەكی نوێ.