نوسینەوەی مێژووی زارەکی پێویستە لەسەر ئەنفال، کیمیاباران و جینۆساید بێت

کۆڕێکی مێژووی زانستی لە ژێر ناونیشانی " بەڵگەنامەسازیی مێژووی زارەکی ئەنفال، کیمیا باران و جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان "، بە ئامادە بوونی چەندین چالاکوانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی جینۆساید، بۆ دکتۆرە پەروین نوری عارف سازکرا

سلێمانی

 

پاش نیوەڕۆی دوێنێ لە ڕێکخراوی ئازادبوون، لە شاری سلێمانی، لە چوارچێوەی کارو و چالاکی فکریدا کۆڕێک بە ناونیشانی "بەڵگەنامەسازیی مێژووی زارەکی ئەنفال، کیمیا باران و جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان " کۆڕێکی مێژووی بۆ دکتۆەرە پەروین نوری عارف سازکرا، بە بەشداری چەندی چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و جینۆساید، تێیدا جەخت لە تۆمارکردن و کۆکردنەوەی مێژووی زارەکی بۆ ئەنفال و کیمیابارانکردن و تەواوی ئافاتەکانی بەسەر گەلی کورد هاتووە ئەنجام بدرێت. 


لە كۆڕەکەدا پەروین نوری عارف، دکتۆر و نوسەر، باس لە مێژووی زارەکی و تەواوی ئافاتەکانی جینۆساید بەرمبەر بە نەتەوەی کورد کرد، دەڵێت:  ئەنفال کردن و جینۆساید کردنی هاوڵاتیان و دانیشتوانی کوردستان نەتواندراوە مێژووە زارەکییەکانیان تۆمار بکرێت، بەڵام بەشێکی زۆر لەو وڵاتانەی هاوئاستی کوردستان جینۆسایدی تێدا ئەنجام نەدراوەوە، بەڵام لە لایەن دەوڵەتانەوە ئەرمینیا، ئیسرائیل، تەرمونی ڕۆژهەڵات، سربیا، کرواتیا، بۆسنا، مەقدۆنیا،سلۆڤینیا و مۆنتینیکرۆ، ئەم وڵاتانە بەهۆی کیمیابارانکردنی ئەم وڵاتانە هۆکاربوون بۆ سەربەخونی دەوڵەتەکەیان، هەروەها بونەتە هۆکاری سەربەستی و دەسەڵاتیان سەربەخۆ بێت و دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری خۆیان هەبێت، لە کاتێکدا کورد زۆرێک لەم وڵاتانە جینۆسایدیان بەرمبەر ئەنجامدراوە و ناتوانێت تەنانەت ئەرشیفی ئەو جینۆساید و ئەنفالانە بکات کە بەرامبەریان ئەنجامدراوە.

 

لە درێژەی باسکردنی دکتۆرە پەروین نوری عارفدا ئاماژەی بەوەدا، کۆکردنەوە و تۆمارکردنی مێژووی زارەکی ئەنفالکراوان و جینۆسایدی ئێزیدیان کرێکی گرنگە، بە ئەرشیفکردنی تەواوی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر کورددا هاتووە بۆ خوێندکارانی زانکۆکان بمێنێتەوە، ئەرشیفکردنی تەواوی ئەو کارەساتانەی بکرێتە زانیاری و لە زانکۆکاندا خوێندکاران سودمەند بکات هەروەها ئەو کارەساتانەی کە ڕویان داوە کۆبکرێتەوە لە دەمی هاوڵاتیانی ئە کاتەوە، بەڵام بەداخەوە حکومەت و لایەنەکان هەوڵیان بۆ بابەتێکی لەو شێوازە نەداوە، ڕێگەدەدەن هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکنی وڵاتانی بیانی زانیاریەکانمان کۆبکەنەوە و بۆ ئەرشیفی خۆیان بەکری بهێنن بەڵام خۆمان هەوڵ بۆ ئەرشیفکردن ندەین، باس لە تەواوی ئەو توندوتیژیانە بکرێت کە بەرامبەر ژنان و منداڵان کراوە، هەروەها ئەو ئەشکەنجە و فرۆشتنیان بە وڵاتانی عەرەب کە کارێکی دڕندانەیان بەرامبەر ژنانی کورد دەکرد. 


" گێڕانەوەی زانیاریەکان و دەستدرێژیەکان بۆسەر ژنان و تۆمارکردنیان کارێکی گرنگە" 

ڕوناک مەحمود بۆمبا، خانەنشینی مامۆستای زنکۆ و چالاکەوانی مەدەنی، ئاماژە بەوەدەکات، وروژاندن و دەستوەردان بۆ ئەرشیفکردنی ئەو پرسانە لەدوای ڕاپەرینەوە دەبوایە ئەنجام بدرایە، بەڵام زۆر بوون  و کەڵەکەبوونی کێشەکانی ناو هەرێمی کوردستان ڕێگەی نەداوە ئەو  رسانە باسبکرێت، دەڵێت: دکتۆران و پسپۆڕانی زانکۆکان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەرشیفکردنی ئەو زانیاریانەی پەیوەستن بە پرسی کورد و ئەنفال و چەوسانەوەی کوردەوە، بە هۆکاری مانەوەی زانیاریەکانی کورد بۆ نەوەکانی داهاتوو ناساندنی بە وڵاتانی دیکە، بەڵام بەداخەوە هەوڵی لەو شێوازە بۆ کورد نەدراوە یان کرابێت لەلایەن کەسانی دەسەڵاتدرەوە پشتگیری نەکراون. 


لە درێژەی باسەکەدا ئاماژەی بەوەشدا، بەرجەستەکردنی ئەم پرسانە کارێکی گرنگە بۆ هۆشیارکردنەوەی بابەتەکان و ئەرشیفکردنی ئەوکارەساتەی بەسەرکورددا هاتووە، گێڕانەوەی بابەتەکان و ئەو ئازارانەی بەسەر ژنانیکورددا هاتووە کارێکی قورسە و زۆرێک لە ژنانی کورد لە کاتی ئەنفالکردندا بوێری ئەوەیان نییە چیان بەسەر هێندراوە بگێڕێتەوە، بەڵام لە لایەن ژنە ئێزیدییەکانەوە بینیمان لەدوای ئازادبونیان توانیان ئەو کێشانەی ڕوبەڕوویان بۆتەوە باسیان دەکرد، تەواوی ئەو دەستدرێژیانەیان باسکرد بەبێ ترسان ئەوە پێیدەوترێت مێژووی زارەکی، بۆ مێژووی زارەکی پێویستە تەواوی مێژوەکان بەبێ هەڵەی مێژووی ئەرشیف بکرێت.