هێرشکرایە سەر کامپێکی پەنابەرانی ئێزدی و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

شەوی ڕابردوو هێرشی ئاسمانی کرایە سەر کامپێکی پەنابەرانی ئێزدی و لە ڕاگەیاندنی باشوری کوردستانەوە وەک تەقینەوە لەناو کامپەکەدا بڵاویان کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو کامپێکی پەنابەرانی ئێزدی لە زاخۆ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

 

بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، بەڵام بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستان بە شێوەی تەقینەوەیەک لە ناو کامپەکەدا بڵاویان کردەوە.

 

هەروەها وتراوە کە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی کامپەکە کراون و هێلێ کارەباش لە کامپەکە پچراوە.

 

ت.پ