"هەڵمەتی سەپاندنی باڵاپۆشی ژنان پەراوێز دەخات و عەقڵیەتی پیاوسالاری بەهێزتر دەکات"
رەمال حەمەد، چالاکوانی مافی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە، کە هەڵمەتی سەپاندنی باڵاپۆشی لە هەندێک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی جیهادییەکانی هەتەشە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئازادییە کەسییەکان و پەراوێزخستنی ژنان بەهێزتر دەکات.
ڕۆشێل جونیور
سوەیدا– زۆرێک لە ناوچەکانی سووریا کە بە پێشینەی نەتەوەیی و کولتووری جیاوازییان تایبەتمەندن، شاهیدی چەندین هەڵمەتی گفتوگۆیاویە بە سەرۆکایەتی جیهادیەکانی هەتەشەن بۆ سەپاندنی باڵاپۆشی بەسەر ژنان، ئەمەش ڕەتکردنەوەی بەربڵاوی لەنێو بازنەکانی ژناندا بەدوای خۆیدا هێنا.
لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە و لەگەڵ تێکچوونی دۆخی سیاسی و ئاسایشی، ژنان بەتایبەتی تووشی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆیاندا بوون، ئەو تەڤگەریە توندڕەوانەی کە لە هەندێک بواردا سەریان هەڵداوە بەشێکن لەم گۆڕانکارییە، بەو پێیەی لە ژێر دەسەڵاتی جیهادیەکانی هەتەشە زۆرێک لە مافەکان سنووردارکراون، دیارترینیان هەڵمەتی سەپاندنی باڵاپۆشی بووە بەسەر ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا.
ئەمەش بە توڕەیی گشتی و مافی مرۆڤ بەرەوڕوو بووەوە، رەمال حەمەد، چالاکوانی مافی ژنان ڕەتکردنەوەی تەواوەتی خۆی بۆ ئەم هەڵمەتە دەربڕی کە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئازادی کەسی و مافەکانی ژنان لە سووریا دەزانێت، ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ژنانی سووریا کە زیاتر لە ١٤ ساڵ خەباتمان کردووە بۆ ئازادی و مافەکانمان لە کۆمەڵگەدا، ناتوانین گەڕانەوەی یاسایەکی بەرتەسکتر کە ڕۆڵی ژنان نەهێڵێت و هەوڵی پەراوێزخستنیان بدات قبوڵ بکەین، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە تەنها بە سەپاندنی باڵاپۆشی سنووردار نییە، بەڵکو زیادکردنی هەڕەشەکانیش لەخۆدەگرێت دژی ئەو ژنانەی کە ڕەتیدەکەنەوە باڵاپۆشی بن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە کاریگەرییەکانی ئەو هەڵمەتە تەنها بۆ ئەو ژنانە سنووردار نییە کە باڵاپۆش نین، بەڵکو هەموو ژنانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە، بەو پێیەی بە بێ بەهای "ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی" سەیر دەکرێن ئەگەر پابەند نەبن بەو پێوەرە سەپێنراوانە، هەروەها یەکێکە لەو پرسە دیارانەی کە ئەم هەڵمەتە وروژاندویەتی، تێکەڵکردنی ئایین و سیاسەتە، کە جیاکردنەوەی ئەو دووانە لەم چوارچێوەیەدا مەحاڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بنچینەی ئاین پێویست ناکات ژنان باڵاپۆش بن وەک مەرجێک بۆ ڕاستودروستییان، ئایین لەسەر بنەمای خۆشەویستی و لێبوردەیی و ئازادی دامەزراوە، لە هەندێک بواردا هەوڵدەدەن ئایین وەک ئامرازێک بۆ هەژموونی سیاسی بەسەر ژناندا بقۆزنەوە، ئەمەش پراکتیزەیەک کە ئەوان وەک ژنانی سووریا بە تەواوی ڕەتی دەکەنەوە ئەو جەختی لەسەر پێویستی "جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت" کردەوە.
ڕەتکردنەوەی پۆلێنیی خۆی لە هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی یاسای جل و بەرگ یان پراکتیزەیەکی ئایینی دیاریکراو لەلایەن هەر دەسەڵاتێکی سیاسییەوە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، کە نابێت ئایین وەک ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە یان پەراوێزخستنی ژنان بەکاربهێنرێت.
دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەم هەڵمەتە کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی دەروونی و کۆمەڵایەتی لەسەر ژنان دەبێت لەو ناوچانەی کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە کۆنترۆڵکراون، وتی: تەنانەت ئەو ژنانەی کە سەرپۆشیش دەکەن ڕووبەڕووی تێڕوانینی کۆمەڵایەتی جیاواز دەبنەوە ئەگەر باڵاپۆش نەبن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونییان دەبێت، بەو پێیەی هەست بە شەرمەزاری یان کەمتەرخەمی دەکەن لە چاوی کۆمەڵگەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جیاکارییە تەنها لە لایەنی کۆمەڵایەتیدا سنووردار نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر دەرفەتە پیشەییەکانیان هەیە، هەروەها ترسی ڕاستەقینە هەیە لەوەی ئەو ژنانەی باڵاپۆش نین لە کارەکانیان دووربخرێنەوە یان وەک پابەندنەبوو هەستیان پێبکرێت، ئەمەش زیان بە پیشە و ژیانی کەسییان دەگەیەنێت.
جەختی لە گرنگی ڕەتکردنەوەی ئەم هەڵمەتە بە توندی ژنان لە کۆمەڵگەی سووریا کردەوە، وتی: هاودەنگی لە نێوان ژنانی مەزهەب و پەیوەندییە جیاوازەکاندا بووەتە پێویستییەکی بەپەلە بۆ پاراستنی مافەکانیان، هەروەها پێویستە پێکەوە دژی ئەم هەڵمەتە بوەستین، چونکە نەبوونی یەکڕیزی لەنێوانماندا دەبێتە هەڕەشە لەسەر هەموو ئەو شتانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا خوباتمان بۆ کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، نایانەوێت سووریا بگۆڕێت بۆ نموونەیەکی هاوشێوەی ئەفغانستان، کە ئازادییەکان بە ناوی ئاینەوە سنووردار دەکرێن، هەروەها تیشکی خستە سەر ڕەتکردنەوەی پۆلێنبەندییان لە گۆڕینی کۆمەڵگە بۆ بوونێکی تەنها پیاوسالاری کە مافەکانی ژنان پشتگوێ دەخات و ڕۆڵیان پەراوێز دەخات.
رەمال حەمەد، لە کۆتایی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، کە سەر بە کۆمەڵگەی دروزەکانەو وتی: هەر مەزهەبێکی ئایینی لە سووریادا ڕێوڕەسم و پراکتیزە جیاوازەکانی خۆی هەیە، بە توندی هەموو هەوڵێکی هەر لایەنێک بۆ سەپاندنی پراکتیزە ئاینییەکان بەسەر ئەندامانی مەزهەبە جیاوازەکاندا ڕەتکردەوە، وتی: ئەندامانی کۆمەڵگەی دروز پابەندن بە داب و نەریتی پەرستن و جل و بەرگی خۆیانەوە، هەروەها هەر دەستوەردانێک لە کاروباری ئایینی خۆیان ڕەتدەکەنەوە، لەگەڵیشیدا، ڕێزی قوڵی خۆی بۆ ئایینەکان دەربڕی، بەڵام بەکارهێنانیان وەک ئامرازێک بۆ چەوساندنەوە یان زاڵبوون بەسەر ژناندا ڕەتکردەوە.