هەڵمەتێکی هاشتاگ دژی داگیرکاریەکانی تورکیا دەستی پێکرد
لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر هەڵمەتیکی دانانی هاشتاگ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی شەنگال دەستیپیکرد، تا ئێستاش ٢٥ هەزار کەس هەشتاگەکەی بڵاوکردووەتەوە. ناوەندی هەواڵ

لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر هەڵمەتیکی دانانی هاشتاگ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی شەنگال دەستیپیکرد، تا ئێستاش ٢٥ هەزار کەس هەشتاگەکەی بڵاوکردووەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
لەلایەن مەجلیسی دیجیتاڵ میدیای کوردستانەوە، شەوی ڕابردوو هەڵمەتێکی دانانی هاشتاگی #TurkeyBombsHospital لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستی پێکردووە.
هەڵمەتی هاشتاگەکە تا ئێستا ٢٥ هەزار جار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دانراوە، لەسەر ئاستی عێراق چووەتە ڕیزی دووەمەوە، لە ئاستی تورکیا و ئەڵمانیاوە لە ڕیزی یەکەمی ئەو هاشتاگانەیە کە دوێنێ شەو دانراون.
دیجیتاڵ میدیای کوردستان لە بارەی هەڵمەتەکەوە ڕاگەیاندراوێکی بە ناوی "تورکیا نەخۆشکانەکان بۆمباران دەکات، ئەوانە تاوانی جەنگن" بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە ":"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەبەردەوامی (تاوانی جەنگ) ئەنجام دەدات، تەنیا لەم هەفتەیەدا لە هەرێمی شەنگاڵ نەخۆشخانەیەکیان بۆمباران کرد، ئەمڕۆش دەوڵەتی تورک لە قامیشلۆ – ڕۆژاڤا هێرشی بردە سەر جێی ئەو بریندارانەی کە شەڕیان لە دژی داعش کردبوو، لە شەنگال و ڕۆژئاوادا ناوەندی شارەکان بۆمباران دەکرێن و دەیان کەس کۆمەڵکوژکراون"
هەروەها، ئاماژەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان کردووە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، بۆیە داوایکردووە، کە هەموان بەشداریی لە هەڵمەتی دانانی هاشتاگی #TurkeyBombsHospitalبکەن.