هەلەن لە مەقدۆنیاوە: پێویستە جیهان پشتیوانی گەلی ڕۆژئاوا بکات

هەلەن گۆریک لە مەقدۆنیاوە پەیامێکی بۆ ژنانی ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی دەربڕی، شۆڕشی ڕۆژئاوای بە چرای هیوا و ئەزموونێکی شۆڕشگێڕانەی دیموکراسی و خۆبەڕیوەبەری و ئازادی پێناسە کرد.

هێلین خۆبوون

 

مەقدۆنیا-لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە، ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد تا ئێستا، ئەو ژنانەی لە شەهباو تل ڕەفعەت کۆچیان کردووە، تووشی زۆر پێشێلکاری کراون، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە پلەی یەکەمدا هەوڵی هەراسانکردنی ژنان دەدەن، بەڵام بەرخۆدانی ژنان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بەردەوامە، لە هەموو جیهانەوە دەنگی ژنان دەبیسترێت، هەروەها هێلین گۆریک لە مەقدۆنیا پەیامێکی نارد و پشتیوانی خۆی بۆ ئەم ژنە بەرخۆدێرانە دەربڕی.

 

هەلەن گۆریک ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەزموونێکی شۆڕشگێڕانەی دیموکراسی و خۆبەڕێوەبەری و ئازادییە وەک چرای هیوا لە جیهانێکدا کە سیستمی دەسەڵاتی ستەمکارانەی دامەزراندووەو وتی: ڕۆژئاوا نموونەیەکی درەوشاوەی ڕێکخستنی بنەڕەتییە کە پێکهاتەکان کۆدەبنەوە بۆ ڕەتکردنەوەی دەوڵەت- نەتەوە و سەرمایەداری و پیاوسالاری، بەرخۆدانی کۆبانێ نەک تەنها بۆ گەلی سووریا و تەڤگەری کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو لە هەموو شوێنێکی جیهان واتایەکی گەورەی هەیە، شەڕڤانانی قارەمان و خەڵکی مەدەنی کۆبانێ لە دژی داعش شەڕیان کرد، هێزی یەکگرتوویییان نیشان دا، کۆبانێ بوو بە هێمای بەرخۆدان لە دژی ستەم و توندڕەوی، ئەمە تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنێکی ڕۆحیش بوو، دیدێکی شۆڕشگێڕانە بوو بۆ جیهانێکی باشتر، پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە بەرخۆدانی کۆبانێ ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی کۆبانێدا هەبوو.

 

"کاتێک گەلی ستەملێکراو هەڵدەستێت، دەبێت دونیا لەگەڵیان بێت"

هەلەن گۆریک جەختی لە گرنگی پشتیوانی جیهان بۆ ئەو گەلە ردەوە کە دژی ستەم تێدەکۆشن و وتی: کاتێک گەلی ستەملێکراو سەرهەڵدەدا، پێویستە جیهانیش لەگەڵیان بێت، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر دەبێت پشتیوانی خۆمان بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا دووپات بکەینەوە، دوژمنانی ڕۆژئاواو دەوڵەت و ئیمپراتۆریەت لەم چەمکە ئازادییە دەترسن، ترسیان لە هێزی ژن و نەهێشتنی پلەبەندییەکان هەیە، سیستمەکە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژائاوا، چونکە هەڕەشە لە بناغەکانی ئیستغلالکردنی سەرمایەداری دەکات، سەرەڕای ئەم هێرشانە، دەبێت ڕۆحی بەرخۆدان بەهێز بمێنێتەوە.

 

"هەرگیز فیداکارییەکانتان لەبیر ناکەین"

هەلەن گۆریک ڕایگەیاند، ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست بەردەوام دەبن لە پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی ڕۆژئاواو وتی: ئێمە لە پاڵپشتی لەگەڵ گەلی ڕپژئاواداین! سەرەتا ئێوە خەبات بۆ کەرامەتی مرۆڤایەتی دەکەن، کەواتە ئەمە تەنها شەڕی ئێوە نییە، شەڕی هەموومانە، شۆڕشی ئێوە شۆڕشی ئێمەیە، کۆبانێ لەبیر ناکەین، هەرگیز فیداکارییەکانتان لەبیر ناکەین، خەبات بۆ ئازادی گشتگیرە. ئازایەتی و هاودەنگی، تا ڕزگاربوون. ژن، ژیان، ئازادی.