ڕاپرسییەکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەشداری ژنان لە سیاسەتدا

بەشداربووانی ڕاپرسییەک سەبارەت بە بەشداری ژنان لە سیاسەتدا لە لیبیا پێشنیاریان کرد کە هاندانی پەسەندکردنی یاسا و سیاسەتەکان بدرێت کە مافەکانی ژنان دەپارێزن و یەکسانی بەرەوپێش دەبەن و ژنان لە توندوتیژی دەپارێزن.

ناوەندی هەواڵ

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو توێژینەوەیەی ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تایبەت بە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان ئەنجامیاندا، کە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا، بۆ ئەوەی بزانێت چۆن پشتگیری لە بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەی سیاسی لیبیادا بکات.

 

ئەمڕۆ بڵاوکراوەیەوە، یەک لەسەر سێی بەشداربووی ٦٣ ژن و پیاو ڕایانگەیاندووە، دڵنیابوون لە بەشداریکردنی ژنان لە پڕۆسەی بڕیاردان، نەک تەنها دۆخی سیاسی، بەڵکو دۆخی ئابووریش باشتر دەکات.

 

زۆرێک لە بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە بەشداریکردنی ژنان ڕێگە بە بیستنی دیدگای جۆراوجۆر دەدات لەسەر پرسە سەرەکییەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی بڕیاردانی گشتگیرتر و پەرەپێدانی سیاسەتی داهێنەرانە، بە گرنگی دەزانن کە نمونەی تواناکانی ژنان بۆ نەوەکانی داهاتوو دابین بکرێت و ئەو تێڕوانینە نەرێنییە بگۆڕدرێت کە لە کۆمەڵگادا چەسپاوە.

 

لە کاتێکدا هەندێکی تر پێیان وابوو بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی لە ڕێگەی دەنگدان و خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن دەتوانێت بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە بڕیاردانی سیاسی و بتوانن دەرفەتی یەکسانیان هەبێت لە داڕشتنی سیاسەتەکانی حکومەتدا، هەروەها بە پێویستیان زانی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی ژنان لە لیبیا بکەن، پاڵپشتی بەشداری ژنان لە سیاسەت و تەرخانکردنی پشکه یەک  لە دامودەزگا جۆراوجۆره کاندا بکەن.

 

هەروەها پەسەندکردنی یاسا و سیاسەتەکانی پاراستنی مافەکانی ژنان و بەرەوپێشبردنی یەکسانی و پاراستنی ژنان له توندوتیژی بەتایبەتی بڵاوکردنەوەیان لە نێو سۆشیال میدیا، هەروەها بە پێویستیان زانی تواناکانی ژنان بەرز ڕابگیرێت وە ئاستی بەشداریکردنیان لە سیاسەتدا زیاد بکات، جگە لەوە ژنان هانبدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردە ناوخۆییەکان بۆ یارمەتیدان لە بیستنی دەنگی ژنان و ئەنجامدانی وۆرک شۆپ لەسەر ئاستی زانکۆکان، دامەزراوە باڵاکان و خوێندنگەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مافەکانی ژنان.