حکومەتە سەرکوتکەرەکان لە ترسدا تویتەریان بلۆک کردووە

ئەو وڵاتانەی حکومڕانییەکی سەرکوتکەریان هەیە، لە ترسی کاریگەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، تویتەریان بلۆک کردووە، ئەوانیش "کۆریای باکور، ئێران، چین، تورکمانستان". ناوەندی هەواڵ

ئەو وڵاتانەی حکومڕانییەکی سەرکوتکەریان هەیە، لە ترسی کاریگەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، تویتەریان بلۆک کردووە، ئەوانیش "کۆریای باکور، ئێران، چین، تورکمانستان".

ناوەندی هەواڵ

 

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئێستا بوونەتە بەشێکی سەرەکی لە ژیانی مرۆڤ، کاریگەری لەسەر تاکەکان بەجێدەهێڵن، دەتوانن ڕایگشتی بجوڵینن، بەجۆریک ئێستا بوونەتە جێگای مەترسی بۆ سەر حکومەتەکان بە  تایبەتیش ئەو حکومەتانەی سەرکوتکەرن.

یەکێک لە کاریگەرترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تویتەرە، لە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە، بە یەکێک لە فەرمیترین تۆڕەکان دادەنرێت کە دەتوانێت ڕایگشتی لە ئاستێکی بەرزدا بجوڵینێت، بۆ ئەمەش مەترسی جدی لەسەر دەوڵەتە سەرکوتکەرەکان دروستکردووە.

 

ئێران تۆڕ و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک، تویتەر و تێلگرام لە ماوە جیاوازەکاندا فیلتەر کردووە و سڕیوەتەوە، بەڵام لە دوای هەڵبژاردن و ناکۆکییەکانی سەرۆکایەتی ئەم تۆڕانە تا ئێستا بە فلتەرکراون.

حکومەتەکەی حەسەن ڕۆحانی و بەڵێنەکانی لە کەمپەینەکەی هەڵبژاردنەکەیدا بۆ ئازادی بڵاوکردنەوەی زانیاری و هەڵگرتنی قەدەغەی هێڵی ئینتەرنێت لە هەوڵەکانی ئیدارەی یازدەهەم شکستی هێناوە و تەنها بەڵین بووە.

هەرچۆنێک بێت، بەکارهێنەرانی ئێرانی هێشتا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئامادەبوونێکی بەهێزیان هەیە بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای بەردەست بۆ تێپەڕاندنی بەربەستی فیلتەرکردن.

 

چین لە ساڵی ٢٠٠٩ ەوە بە فەرمی هەموو سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بیانی قەدەغە کردووە.

کۆریای باکوور هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە فەیسبووک، یوتوب و تویتەری قەدەغە کرد.

هەروەها تورکمانستان چوارەمین وڵاتە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سایتەکانی هەواڵی بیانیی بلۆک کردووە.