مانگرتنی دوکاندار و بازرگانانی شاری بۆکان هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی شەوانی وڵاتەکەیە
بازرگانانی بۆکان مانیان گرت و فرۆشگاکانی سەر بە سوپای پاسدارانیان ئاگریان تێبەردا، چوار هاووڵاتی بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان کەوتنە بەر گولـلە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/11/20221117-20221117-shakhs-atsab-bwkan-pngbb227f-image-jpgf1e83f-image.jpg)
بۆکان
لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ تشرینی دووەمەوە کاسبکاران و بازرگانانی بۆکان لە سەرەتای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و بۆ یادی شەهیدان بۆ جارێکی تر مانیان گرت و ئاگریان لە کۆگاکانی سوپای پاسداران بەردا، لەگەڵ ئاوابوونی خۆردا خەڵک دەستیان بە کۆبوونەوە کرد و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە چەند هاووڵاتییەک کوژران.
مانگرتنی بازرگانان
دوکاندارەکانی شاری بۆکان دوای ئەو بانگەوازانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرابوون، بە ڕەتکردنەوەی کردنەوەی دوکانەکانیان مانیان گرت و ڕێزیان لە یادی ئەو کەسانە گرت کە لە ڕاپەڕیناکن شەهیدبوون لە ژێر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کوژراون.
سووتاندنی کۆگاکانی سوپا
زنجیرە فرۆشگاکانی سەر بە سوپای پاسداران و فرۆشگاکانی بەکرێگیراوانی ناوخۆیی کە فرۆشگاکانیان دانەخست، لەلایەن یاخیبووانەوە ئاگریان تێبەردرا.
ژنان ناڕەزایەتی دەردەبڕن
ژنان بە دەرکەوتنی بێ باڵاپۆشی لە شەقامەکان و سەرپێچیکردنی یاساکانی "باڵاپۆشی حکومەت"، کۆماری ئیسلامی ئێرانیان خستووەتە ژێر شەرمەزارییەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی شاردا ئەو ژنانەی ئامادەبوون بێ باڵاپۆش بوون، لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایی شەوانە، ژنان هاتنە سەر شەقامەکان.