ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٩ هەزار و ٥٧ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان، سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٩ هەزار و ٥٧ کەس.

ناوەندی هەواڵ
سەرۆکی گشتیی ئاکەپە و ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیان دا و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە هەموو دەرفەتەکانیان وەک حکومەت کۆکردوەتەوە.
ئەردۆغان لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٩ هەزار و ٥٧ کەس، هەروەها ڕایگەیاندووە، ژمارەی بریندارەکان ٥٢ هەزار و ٩٧٩ کەسە و ٦ هەزار و ٤٤٤ باڵەخانە وێران بوون.