نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆلێرا لە سۆماڵ
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆییهۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لەسەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی لە سۆماڵ، کە ژمارەیتووشبووان زیادی کردووە.
ناوەندی هەواڵ
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی "OCHA" ڕۆژی ٢٧ی ئادار پشتڕاستی کردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی کۆلێرا وسکچوونی بوون لە سۆماڵ لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتەنزیکەی چوار هەزارو ٤٠٠ کەس، کە ٥٤ کەسیان گیانیانلەدەستداوە، ئاماژەشی بەوەدا، حاڵەتەکانی تووشبوون بەنەخۆشییەکە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو لە زیادبوونێکی بەرچاودان.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی چوار هەزارو ٤٠٠ تووشی کۆلێرا بوون و ٥٤ گیان لەدەستدان لە نزیکەی نیوەی ناوچەکانیسۆماڵ تۆمارکراون، زیاتر لە ٦٠%ی گیان لەدەستدانەکان منداڵیخوار تەمەن پێنج ساڵن.
بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەم ژمارەیە سێ ئەوەندەیسێ ساڵی ڕابردووە.
لە سالی ٢٠٢١ نەخۆشی کۆلێرا لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەمنەخۆشییەوە سۆماڵ، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئیسیوپیا، هایتی،سودان، سووریا، زامبیا و زیمبابۆی بوون.
هەروەها لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا، ٢٦ وڵات بڵاوبوونەوەیکۆلێرایان ڕاگەیاند، ئەمەش وایکردووە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لەسەرانسەری جیهاندا زیاد بکات.