پارێزگاری بۆروجێرد ڕایگەیاندووە چەند کەسێک بە تۆمەتی ژەهراویکردنی خوێندکاران دەستگیرکراون

پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای بۆروجێرد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە چەند کەسێک کە بەنیازی ژەهراویکردنی خوێندکارانی بۆروجێرد بوون، دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوابەدوای بەردەوامی کیمیابارانی قوتابخانەکان، کە دوای کۆتایی هاتنی پشووی نەورۆز توندتر بوو، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی شارە جیاوازەکان بەهۆی ئەو هێرشە سیستماتیکیانەوە ژەهراوی بوون، ئێستا ڕژێمی ئێران بە دەرکردنی خەڵک هەوڵی لادان و پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی بەرامبەر بە خوێندکاران دەدات.

 

لە پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگاری بۆروجێرد دەستگیرکردنی چەند کەسێکی ڕاگەیاند کە بەنیازی ژەهراویکردنی خوێندکارانی بۆروجێرد بوون.

 

هەروەها لە ڕاگەیەندراوە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: کەسانێک کە نیازی فێڵبازی و داخستنی قوتابخانەکان و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی قوتابخانەکان و بێبەشکردنی ئارامی دەروونی قوتابیانیان هەبووە، دەستنیشانکراون و دەستگیرکراون.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە ژەهراوی کردنی قوتابیان لە قوتابخانە جیاجیاکانی ئێران بەردەوامە، نەک هەر دەسەڵات و حکومەت هیچ ڕێوشوێنێکی کاریگەریان لەو پێوەندییەدا نەگرتووەتە بەر، بەڵکو بە ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشە ڕێکخراوانە و تۆمەتبارکردنی خودی خوێندکاران، خۆیان لە وەڵامدانەوەی خێزان و ناڕازییان بە بیانووی داخستنی قوتابخانەکان بەدوور دەگرن.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگاداری بۆ سەرجەم میدیا ناوخۆییەکان نێردراوە کە ڕووماڵکردنی هەواڵی ژەهراویبوونی قوتابخانەکانیان قەدەغە کرد.