ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل بە جۆشەوە بەردەوام بوو
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە جۆشەوە بەردەوام بوو، هونەرمەندانی بەشداربوو بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد.
ڕاپەڕین
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل کاتژمێر ١١ دەستیپێکرد و پەیامی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەخشکرا، پاشان وتاری کەجەکە، کەژەکە، کۆمیتەی ئامادەکار، تەڤگەری ئازادی، گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان خوێندرایەوە.
لە بەردەوامی ئاهەنگەکەدا گروپی هونەری چیای شەنگال چەند بەرهەمێکیان پێشکەشکرد، پاشان هەریەک لە هونەرمەندان، نیان عەبدوڵا، ژینا سەقزی، هۆزان کاوە، هۆزان ئاخین، لوقمان سەلیم و کەریم خان سورچی بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد.
هەتا کۆتایی ئاهەنگەکە، هاوڵاتیان سەرباری باران و سەرمای چیاکانی قەندیل بە جۆش و هەڵپەڕکێوە بەشداری ئاهەنگەکە بوون.
ت.پ