هونەرمەند به‌رماڵ چه‌م بە کلیپێک یادی ١٢یەمین ساڵیادی شۆڕش دەکاتەوە
هونه‌رمه‌ند به‌رماڵ چه‌م، لە ١٢یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تهمموز، كلیپێكی به‌ناوی “هه‌ناسه‌ی شۆڕش” بڵاوكرده‌وه.
ناوەندی هەواڵ
سبەینێ ١٩ی تەمموز ١٢یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانە و هونەرمەند بەرماڵ چەم بەو بۆنەیەوە كلیپێكی به‌ناوی “هه‌ناسه‌ی شۆڕش” بڵاوكرده‌وه.
پێشکەشە بە سەرجەم شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان
لەبارەی کلیپەکەوە بەرماڵ چەم ئاماژەی بەوەکرد، شۆڕشی ڕۆژئاوا بووه‌تە نموونە له‌سه‌ر ئاستی جیهان، چونكه وه‌ها شۆڕشێك بوو، كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ، ژن، دایك و باوك پێكه‌وه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا شه‌هید بوون و ئه‌و شۆڕشه هێشتا به‌رده‌وامه، هه‌ر بۆیه هونه‌ر، شه‌ڕ و ژیان پێكه‌وه به‌رده‌وامن و ئێمه ئه‌وانه پێكه‌وه ده‌هۆنینه‌وه.
وتیشی: ڕیشه‌ی ئه‌و گۆرانی و به‌رهه‌مه له‌و شۆڕشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه شه‌هیدان بناغه‌یان داناوه، هه‌ر بۆیه‌ش گۆرانییهكە پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژئاواى کوردستان دەکەم.