لەیلا ئارزو: عێراق داواکارییەکانی دەوڵەتی تورک جێبەجێ دەکات
دەربارەی هەوڵی هێزەکانی عێراق بۆ تەلبەندکردنی دەوروبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، دروستکردنی قولە لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی ئەنجومەنی عشتار، ئاماژەی بەوەکرد، عێراق داواکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا جێبەجێ دەکات.
مەخمور
دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور کە بەهۆی زۆرداریی و سەرکوتکردنی دەوڵەتی تورکیاوە ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و پەدەکەوە هێرشیان کرایە سەرو هەڕەشەیان لێکرا، دوای ئەوەی حەوت کامپ گۆڕدران، دوایینیان لە ساڵی ١٩٩٨ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور نیشتەجێ بوون، کامپەکە کە بە فەرمی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناسراوە، لە نیسانی ٢٠١٧ بە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی و سیاسەتی پەدەکە بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، لە ٢٠ی ئایار، سوپای عێراق ویستی کامپەکە بە تەلبەندکردن و دانانی قولە گەمارۆ بدات، دانیشتوانی کامپەکە لە دژی ئەم هەوڵە چادریان داناوە و بەردەوامن لە بەرخۆدان.
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی ئەنجومەنی عشتاری مەخمور، ئەم بابەتەی هەڵسەنگاند.
"خەڵکی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی تێکۆشانیان زیاتر کردووە"
لەیلا ئارزو ئیلهان ئاماژەی بەوەکرد بەرخۆدانی مەخمور پشت بە ٣٠ ساڵ دەبەستێت و وتی: کاتێک دەڵێین پێویستە پەنابەران کامپی شەهید ڕۆستەم جودی بگرنە دەست، ئێمە تەنها لە ڕووی جەستەییەوە خۆمان پاراستووە، لە دژی سیستمی حوکمڕانی، ئێمە پەنابەریمان کرد بە مەیدانی خەبات و سیستمی خۆمان دامەزراند، ئەوەی ئێستا لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی ئەنجام دەدرێت، لە بەرامبەر سیاسەتی دەسەڵاتدار دەتوانین لە بوارەکانی ڕۆشنبیری، پەروەردە، زانست، تەندروستی یان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا سیستمێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بونیاد بنێین، هەروەها ئەمە بە تێکۆشانیکی ٣٠ ساڵە بونیاد نراوە، بە دڵنیاییەوە، ئەمە بە قوربانیدانی زۆر گەورە بونیاد نراوە، ئێمە ڕووبەڕووی گەمارۆ و هێرشی زۆر توند بووینەتەوە، بەڵام خەڵکی کامپەکە تێکۆشانی خۆیان زیاد کرد.
لەبارەی بەرخۆدانی گەلی مەخمور لە دژی ئەو گەمارۆیەی پەدەکە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە ئەنجامی داوە، وتی: لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە، گەمارۆیەکی زۆر گەورە هەیە، دەیانەوێت بە برسێتی ئەم گەلە تەسلیم ببن، گەل دیاریان کرد کە هۆکاری پەنابەرێتییەکە برسێتی نەبوو، نەبوونی نان بوو، بەڵکو گوندی جوانیان هەبوو و هەموو شتێکیان هەبوو، هۆکاری پەنابەرییان خواستی ئازادی بوو، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی بژین، ئەوان دەستیان بە خەبات کردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامن لەو بڕیارە.
"بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی نێودەوڵەتی هێرش دەکرێتە سەر کامپەکە"
لەیلا ئارزو باسی لە هاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە و هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد و وتی: ناتوانن ئێمە بە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و گەمارۆی پەدەکەو بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕادەست بکەن، کامپی مەخمور لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە، کە بەهۆی خەباتی خۆیەوە دۆخی پەنابەری بەدەستهێناوە، بەڵام چەندین ساڵە بە هاوکاری وڵاتانی نێودەوڵەتی هێرش دەکرێتە سەر کامپەکە، نە لە ڕووی ماددی و نە لە ڕووی مەعنەوییەوە هیچ هاوکارییەک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دابین نەکراوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشدارە لەو پلانە پیسە، هێرشکردنە سەر مەخمور هێرشێکە بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ، هێرشێکە بۆ سەر بزووتنەوەی ئازادی و هێزی گەل.
"دەوڵەتی عێراق بۆ بەرژەوەندی خۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە"
لەیلا ئارزو ئیلهان وتیشی: هەموومان باش دەزانین کە سیستمی دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا لەلایەن بزووتنەوەی ئاپۆیی و بە سپیشەنگایەتی ئەم بزووتنەوەیەوە پووچەڵ کراوەتەوە، نەتەوەی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاو بووەتەوە لەبەر ئەم هۆکارە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم پڕۆژەیە، ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن، دەوڵەتی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ پەدەکەو بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەوڵەتی عێراقی کردووەتە هاوبەشی خۆی، ئێمە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لێرە دەژین و ئێستا دەربارەی یاساکان پێمان دەڵێن، بۆچی ٢٥ ساڵ لەمەوبەر باسی یاساکەیان نەکردووە و ئێستا هەندێک شتمان بەسەردا دەسەپینن، ئەمەش بەو مانایە دێت کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک پاراستنی دیکتاتۆریی ئەردۆغان و ئاکەپەیە، دەوڵەتی عێراق بۆ بەرژەوەندی خۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە.
"ئامانج تەنها مەخمور نییە، بەڵکو هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە"
لەیلا ئارزو ئیلهان جەختی لە سووربوونی گەلی مەخمور کردەوە و وتی: ئێمە وەک کامپی مەخمور ئەمە باش دەزانین ئەگەر کەسێک بەهێز بێت، دەتوانێت خواست و بوونی خۆی بپارێزێت، ئەگەر بێ هێز بێت، بۆ ئەوەی بە سیاسەت و پلانی هەندێک کەس کار بکات کە ئێستا لە کەسایەتی دەوڵەتی عێراقدا دەیبینین، دەوڵەتی عێراق بە سەربازەکانی هێرش دەکاتە سەر ژنان و منداڵان و گەلی مەخمور، بەڵام دەسەڵاتی ئەوەی نییە خاکەکەی لە دەوڵەتی تورکیا بپارێزێت، دەوڵەتی عێراق دەبێت سەرەتا یاساکانی خۆی له دژی دەوڵەتی تورک بپارێزێت، چونکه ئەوەی ئەنجامی دەدات دژی یاسای عێراقه، ئێمە لە نێوان ئەم هێرشەداین و تێکۆشانمان بەو شێوەیە دەبێت، ماوەی دوو ڕۆژە ئێمە شایەتحاڵی ئەوە بووین کە چۆن گەلی مەخمور بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە لە دژی سیستمی سەروەری وەستاون و بەردەوامن لە تێکۆشان.