هەڵبژاردنەکەی ئێران کەمترین بەشداریکردنی لە مێژووی ئەو وڵاتە تۆمارکردووە
لە ئێران بەشداری ٤٠%ی هەڵبژاردنەکانی خولی چواردەیەمی سەرۆک کۆماردا کەمترین ڕێژەی بەشداری لە مێژووی ئەو وڵاتەدا هەبووە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/06/20240630-irannnnn-jpgfe0e3d-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
هەڵبژاردنی خولی چواردەیەمی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هات، لەو وڵاتە کە نزیکەی ٦٢ ملیۆن دەنگدەر هەیە، بە پێی ڕاپۆرتەکان ئاشکرابووە ٢٤ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ١٨٥ دەنگ لە ٥٩ بنکەی دەنگدان، دەنگیان داوە، ژمارەی دەنگە نادروستەکان ئاشکرا کرا کە یەک ملیۆن و ٥٦ هەزار و ١٥٩ دەنگە، بەڕێژەی بەشداریکردن لە ٤٠% کەمترین هەڵبژاردن بوو لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
ئایا قۆناغی دووەمە؟
لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا، مەسعود پێشزیشکیان ١٠ ملیۆن و ٤١٥ و ١٩١ دەنگی بەدەستهێنا، کە ٤٢.٥%ی دەنگەکان بوو، سەید خەلیل ٩ ملیۆن و ٤٧٣ هەزار و ٢٩٨ دەنگ بە ٣٨.٦ دەنگی بەدەستهێنا، دوو کاندیدەکەی دیکەش محەمەد بەکر کەلیباف ١٣.٨%ی دەنگەکان پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و مستەفا پو رمحەمەدیش ٠.٨%ی دەنگەکان پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە، خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە لە ٥ی تەمموز بەڕێوەدەچێت.
لە ئێران ڕێژەی بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کە لە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو٤٨.٨% بووە، تا ئەو بەروارە کەمترین هەڵبژاردنی بەشداربووان بووە.