"هەڵبژاردن جێبەجێکردنی بڕگەکانی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتییە"

عەبیلا خەلیل، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پشتڕاستی کردەوە کە هەڵبژاردنەکە جێبەجێکردنی بڕگەکانی هاوپەیمانێتی کۆمەڵایەتییە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ٣٠ی ئایار بەڕێوەدەچێت دواخراوە بۆ ١١ی حوزەیران، ئاماژە بەوە کراوە کە سێ نوسینگەی هەڵبژاردن کراوەتەوە، یەکێکیان بۆ چاودێریکردن، دووەمیان بۆ هەڵبژاردن و سێیەم بۆ خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان، عەبیلا خەلیل، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر ئەو بابەتە قسەی کرد.

 

"هەڵبژاردن لەم قۆناغە هەستیارەدا گرنگە"

عەبیلا خەلیل ڕایگەیاند، لەم پرۆسە هەستیارەدا پێویستی بە پرۆسەیەکی نوێ و هەنگاوێک هەیە بۆ وەڵامدانەوەو وتی: کۆمسیۆنی باڵا کە لە ٢٠ ئەندام کە لە ٧ کانتۆن پێکهاتووە لەلایەن ئەنجومەنی گەلانی کانتۆنەکان و ئەنجومەنی دادگای کۆمەڵایەتی هەڵبژێردرا، بە کاتێکی زۆر هەستیار و مێژووییدا تێدەپەڕین و هەڵبژاردنەکانمان دواخراون بەهۆی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا، سێ هێرش کرایە سەر ناوچەکەمان. بۆیە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی درەنگ پەسەند کرا.

 

"بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پەسەندکرا"

عەبیلا خەلیل تیشکی خستە سەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی هاوپەیمانێتی کۆمەڵایەتی و وتی: وەک دەزانرێت، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لەسەر داوای گەل پێکهێندرا بۆ یەکخستنی سیستمەکە، لەبەر ئەوەی کێشەی زۆر هەبوو لە هەرێمەکانمان، خەڵک هاوپەیمانییەکی کۆمەڵایەتی نوێیان دەویست، نزیکەی دوو ساڵ کار بۆ هاوپەیمانێتییەکە کرا، بەپێی یاساکانی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی، پێویستە ماددەی ١١٨ی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن جێبەجێ بکرێت و ئەمەش ئەنجام دراوە، هەروەها دەمانەوێت هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەستپێبکەین چونکە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی گرنگی بە کاری شارەوانییەکان دەدات لە یەکێک لە بڕگەکانیدا، پێویستە یەکێتی شارەوانییەکان دامەزرێنرێت، پێویستە ئەنجومەنی شارەوانییەکان دامەزرێنرێن و هاوسەرۆکەکانیان بە ڕەزامەندی گەل هەڵبژێردرێن،، گرنگیمان بە شارەوانییەکان داوە و سوورین لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گەل لە هەر بارودۆخێکدا بێت.

 

"یەکسانیی نێوان ژن و پیاو بناغەیە"

عەبیلا خەلیل تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا و وتی: یەکسانی نێوان ژن و پیاو بە شێوەیەکی سەرەکی لەبەر ئەوەیە کە سیستمی ئێمە سیستمی هاوسەرۆکایەتییە، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی خۆی لەسەر ئازادی ژنان بونیاد دەنێت و ٥٠%ی ژنان دەگرێتەوە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ڕێگەی پێشکەشکردنی لیستەکانەوە پێشکەش دەکرێت لیستی کۆتایی بڵاو دەکرێتەوە و پێشکەش بە گەل دەکرێت، هەروەها ئەو کەسەی کە خۆی هەڵبژاردووە بە باشی ئاگاداری ئاستی خۆیەتی و دەبێت تەمەنی سەروو ١٨ساڵ بێت، هەڵبژاردنەکان لە ١١ی حوزەیران بەشێوەیەکی دیموکراتیکانە ئەنجام دەدرێت.

 

لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی: وەک کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکان، داوا لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە و ڕێکخراوەکانی ژنان و حیزبەکان دەکەین لە ١١ی حوزەیران بچنە بنکەکانی دەنگدان و ئەو کەسانە هەڵبژێرن کە دەیانناسین شایانی کارکردنن.