هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نۆژەنکرایەوە
سیستەمی تاک پەنجەرە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە پەیڕەو دەکرێت.
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دامودەزگاکانی هەڵەبجە بینای بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کرایەوە، کە سیستەمی تاک پەنجەرە پەیڕەو دەکەن.
مەبەست لە سیستەمی تاک پەنجەرە باشتر ڕاییکردنی کارەکانی منداڵان و خاوەن پێداویستی تایبەتە، کوێستان محەمەد ئاماژەی بەوەدا بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان سیستەمی تاک پەنجەرە پەیڕەو دەکەن، تا ڕێگری لە ڕۆتینان و ڕایی نەکردنی کاری هاوڵاتیان بکرێت.
چیمەن محەمەد سعید، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، بە ئاژانسی نوژنهای ڕاگەیاند دوای نۆژەنکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە سیستمی تاک پەنجەرە کارەکانی بەڕێوەدەبات، هۆکاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان خزمەت بە منداڵ و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات، پێویست ناکات بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان ژوور بە ژوور بکەن، بەڵکو ڕاستەوخۆ لە یەک ژوورەوە کارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت.
ت.پ