هەڵەبجە، بۆ جاری چوارەم فەرمانبەران و خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی گردبوونەوە
بۆ داواکردنی مافەکانیان جاری چوارەمە فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی هەڵەبجە گردبوونەوە.
بۆ داواکردنی مافەکانیان جاری چوارەمە خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی هەڵەبجە گردبوونەوە.
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕ، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەرچووانی دانەمەزراوی کەرتی تەندروستی هەڵەبجە و خۆبەخشان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و داوا دەکەن بەڵێنێکی کردارییان پێبدرێت و بکرێنە هەمیشەیی.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا شادمان زۆراب نوێنەری خۆپیشاندەران چەند خاڵێک بۆ لایەنی پەیوەندیدار خوێندرایەوە و داوای کرد کە دامەزراندنیان بکریتە بڕگەیەک و لەبەرچاوی بکەن و بکرێن بەهەمیشەیی، هەروەها ئاماژەیان بەوەدا ئەو چەند ساڵ خزمەتەیان نۆ حساب بکرێت، "دوای ئەوەی چەندین جار داوایان کردووە، بەڵام ئێستا وردە وردە خۆبەخشانیش جواب دەکەن و لە ئەرکەکانیان دووریان دەخەنەوە کە شانبەشانی فەرمانبەرانی هەمیشەیی بەردەوام لەکاردا بوون".
سەنا جەلال، خۆبەخشی کەرتی تەندروستی، باس لەوەدەکات ئەوە چوارەم جارییانە گردبوونەوە دەکەن لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەزوور، لەم ماوەش کە خۆپیشاندانیان نەکردووە بەردەوام سەردانی لایەنە حیزبی و حکومییەکانیان کردوە، بەڵام نەوەک وەڵام نەدراونەتەوە بگرە ئێستا وردە وردە جواب دەکرێن بۆ ئەوەی بچنە ماڵەوە بەبێ ئەوەی گوێ بەوەبدەن کە چەندین ساڵە خزمەتیان کردوە.
ئەو خۆبەخشە وتیشی: خۆبەخشمان تێدایە حەوت ساڵە خۆبەخشە شانبەشانی فەرمانبەری هەمیشەیی کاردەکات.
کەوسەر جەمال، فەرمانبەرێکی دیکەیە و وتی بۆ سێیەمین جارە بەشداری گردبوونەوەکان دەکات، دەیانەویت بەشێوەیەکی بێلایەنانە و دوور لە لایەنی حزبی دابمەزرێین بەڵام تاوەکو ئیستا هیچ پەیمانێکیان پێنەداون.
خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخشان بەردەوامی دەبێت و داوا دەکەن مافەکانیان بدەن، ئەمە چوارەمین جارە گردبوونەوە دەکەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
ت.پ