بۆ ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو بڕیاری پشکنین بە ڕووتی درا

پارێزەر ئەرەن کەسکین ڕایگەیاند، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە چالاکییەکەدا بۆ جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون، دەستگیرکرابوون، ناچارکران پشکنینیان بەبێ جلوبەرگ بۆ بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەوەش زاندرا کە ژنە ڕۆژنامەنووسەکان گوڵستان دورسون، پنار گەیب و سەرپیل ئوناڵ دوای ئەوەی لە کاتی چالاکییەکەدا بۆ جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون، ڕاگیران و دەستگیرکران، ناچاری پشکنین بەبێ جلوبەرگ کران.

 

پارێزەر ئەرەن کەسکین چاوپێکەوتنێکی لە زیندانی ژنانی باکیرکۆی ئەنجامدا کە ڕۆژنامەنووسانی تێدا دەمێننەوە و لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا باسی لە ڕووداوەکە کرد.

 

"لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ زیندانەکە گەڕانێکی بێ جلوبەرگ ئەنجامدرا"

ئەرەن کەسین ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بەبێ هیچ ڕاگەیاندنێک دەستبەسەر کران، سەرەتا لە ٢٩١١ دەستگیرکران و دواتر بە بیانووی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" تۆمەتباریان کرد، زۆر جار توندوتیژییان بەرامبەر کرا، بە دەستبەسەر کراوی و کەلەپچە بۆ چەند کاتژمێرێک داندرابوون، لەگەڵ چوونە ژوورەوەیان بۆ زیندانەکە، پشکنینی بەبێ جلوبەرگیان بۆ کراوە، بارودۆخیان باشە، وتی: دەستگیرکردنمان گرنگ نییە، تیرۆرکردنی جیهان و نازم گرنگە بۆ ئەوەی لە بەرنامەی کاردا بمێنێتەوە.

 

لێدوان بۆ ڕۆژنامەنووسان دەدرێت

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا " MKG" و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات " DFG" لە ئیستەنبوڵ کاتێک دەیانویست بە ڕاگەیاندنێک کوشتنی جیهان بیلگین و نازم داشتان ئیدانە بکەن، پۆلیس هێرشی کردە سەریان، لە هێرشەکەدا ڕۆژنامەنووسان ڕاگیران، ٧ ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی 'پڕوپاگەندە' دەستگیرکران، سەبارەت بە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان، سبەینێ کاتژمێر ١٣:٠٠  لە لقی ئیستەنبوڵ، لێدوانێک دەدەن.