هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەل چووە دێرسیم
چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دێرسیم، چووە ئەو شارە.
ناوەندی هەواڵ
دوای ئەوەی کە شەوی ڕابردوو، ٢٢ تشرینی دووەم، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە شارەوانی دێرسیم لە ژێر بەڕێوەبەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، دەم پارتی و شارەوانی پولور لە ژێر بەڕێوەبەری پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) دەستیان بەسەردا گیرا، هەموو شوێنێکی شارەکە بوو بە ناوچەیەکی بەرخۆدان.
هاوکات لەگەڵ دانانی قەیوم لە شارەوانیەکان، گەل دژی ڕژێمی خۆسەپێن چوونە مەیدان، دوای ئەوەی پۆلیس بە بۆمبی گاز و ئاوی بە زەخت هێرشیان کردە سەر خەڵک، لە شەقامەکان ئاگر کرایەوەو ئاڵا بەرز کرایەوە، گەنجەکان بە هەموو شەقامەکانی شاردا بڵاوبوونەوە و بەردەوام بوون لە بەرخۆدان.
لە بەردەوامی بەرخۆدانی گەل، چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەل چووە دێرسیم و کۆبوونەوەیەک لە باڵەخانەی پارتی دیموکراتیک لە دێرسیم بەڕێوەچوو.
جێگەی ئاماژەیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا قەیومی لە شارەوانی گەورە شاری ماردین، ئیلح و خەلفەتی دانا و بەرخۆدانی گەل لە دژی سەپاندی قەیوم لە باکووری کوردستان بەردەوامە.