هاوپەیمانی نادا: کوشتنی ئیفتاهان مەشهری پێشەنگایەتی ژنان لە یەمەن دەکاتە ئامانج

هاوپەیمانی نادا بۆ ژنانی دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کوشتنی ئیفتاهان مەشهەری، بەڕێوەبەری سندوقی پاکوخاوێنی و باشترکردن لە شاری تەعز شەرمەزار کرد و بە هێرشێکی ڕاستی بۆ سەر سەرکردایەتی ژنان لە یەمەن زانی.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوپەیمانی دیموکراتیک ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەمرۆ٢٠ی ئەیلوول ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند، بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کوشتنی ئیفتاهان محەمەد ئەحمەد مەشهەری، بەڕێوەبەری سندوقی پاکوخاوێنی و باشترکردن لە شاری تەعز لە یەمەنمان پێگەیشت، لە ڕۆژێکی ڕووناکدا لەلایەن دەستی خیانەتکارانەوە کرایە ئامانج، لەگەڵ خۆیدا هەموو ئەو بەهایانەی بەخشین و دڵسۆزی و مرۆڤایەتی تیرۆر کرد کە لە ژیانی پیشەیی و کۆمەڵایەتیدا بەرجەستەی کردبوو.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم تاوانە قێزەونە کوشتنێکی دەرەوەی دادوەری و پێشێلکردنی ئاشکرای مافی ژیان پێکدەهێنێت، وەک لە یاسا نیشتمانییەکان و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان گەرەنتی کراوە، لە پێش هەموویانەوە پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، هەروەها ڕاستی دۆخی ئاسایشی یەمەن ئاشکرا دەکات کە تیرۆر و پێشێلکارییەکان بەرامبەر خەڵکی مەدەنی ڕوو لە زیادبوون دەکات، بۆتەهۆی تێکدانی سەروەری یاسا و هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵگە، وتیشی: بۆیە ئێمە سەرکردایەتی و دەسەڵاتی ئاسایشی بەتەواوی بەرپرسیاری ئەم تاوانە دەگرینە ئەستۆیان، داواش دەکەین دەستبەجێ تاوانباران دەستگیر بکرێن و بە دادگایی کردنیان بۆ دادگا لە دادگایەکی دادپەروەرانە و گشتیدا.

 

هاوپەیمانی نادا جەختی لەسەر پێویستی کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و سەربەخۆ کردەوە کە ڕێگری لە بێ سزایی مسۆگەر بکات و متمانە بە ڕۆڵی دامودەزگاکانی حکومەت بگەڕێنێتەوە، وتیشی: داوای بەهێزکردنی دەوڵەتی یاسا بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دابینکردنی پاراستنی تایبەت بۆ ژنانی چالاکوان و ئەوانەی لە بواری گشتیدا کاردەکەن، دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ ئەوان بۆ ئەوەی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی خۆیان بەڕێوەببەن، دووپاتیدەکەینەوە کە کوشتنی ئیفتاهان مەشهری وەک بەڵگەیەک دەمێنێتەوە بۆ مەترسیی کولتووری توندوتیژی و تیرۆر، هەروەها خوێنی پاکی ئەو وەک پاڵنەرێک دەمێنێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە خەبات بۆ دادپەروەری و یەکسانی و مافی هەمووان بۆ ژیانێکی سەلامەت و کەرامەت.