هاوڵاتیانی بناری قەندیل: چەکی کیمیایی زیانی بە سروشت و مەڕوماڵات گەیاندووە
هاوڵاتیانی بناری قەندیل گردبوونەوە و زیانەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان خستەڕوو، داواشیان کرد دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان بێنە دەنگ.

ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتیانی گوندی ئالیە ڕەش لە بناری قەندیل دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی گردبوونەوە و ئاماژەیان بە زیانەکانی هێرشەکان لەسەر ژینگە و مەروماڵات دا.
شێخ محەمەدی بەستێ، لەسەر ناوی ئامادەبووان وتی: بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە زیانێکی زۆر بە سروشت و مەڕوماڵات و ژینگەی کوردستان دەگات، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وێڕای ھێرش و پەلامارەکانی بۆسەر باشوور لە ئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و لەبەرامبەریشدا ڕوبەڕووی بەرخۆدانێکی مێژووی دەبێتەوە.
هەر لە گردبوونەوەکەدا داوایان لە حزبە دەسەڵاتدارەکانی باشوری کوردستان کرد کە بێدەنگ نەبن و لە بەرەی گەلدا بن، داواشیان لە ڕایگشتی کرد ببنە فشار بۆ وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.
ت.پ