هانا نیومانەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی دەکات
هانا نیومان، بەرپرسی کاروباری ئێران لە پەرلەمانی ئەوروپا، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دژی پەسەندکردنی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ
هانا نیومان، بەرپرسی کاروباری ئێران لە پەرلەمانی ئەوروپا داوای هەڵوەشاندنەوە و هەڵپەساردنی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی کرد و وتی: سزای لەسێدارەدان کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە سەپێندراوە جگە لە تۆڵەسەندنەوە هیچی تر نییە، تۆڵەسەندنەوە لە ژن و کوردو "ژن، ژیان، ئازادی"یە.
هانا نیومان هەروەها وتی: ئەم دوو ژنە کوردە وەک قارەمان ناسراون بەڵام لەلایەن ئێرانەوە خراونەتە لێواری لەسێدارەدان، سزای لەسێدارەدان کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە سەپێندراوە جگە لە تۆڵەسەندنەوە هیچی تر نییە.