هان سیۆنگ سووک وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی کۆریای باشوور هەڵبژێردرا
سەرۆکی کۆریای باشوور ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی هان سیۆنگ سووک وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە پیشاندا، بەمەش دەبێتە دووەم ژن لە مێژووی وڵاتەکەدا کە ئەم پۆستە باڵایە بگرێتە دەست.
ناوەندی هەواڵ
کانگ یو-جونگ، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، لی جیه میونگ سەرۆکی وڵاتەکەیان ڕەزامەندی لەسەر دەستنیشانکردنی هان سیۆنگ سووک پیشانداوە و بڕیارە لەمڕۆوە دەستبەکاربێت.
هان دەبێتە ٥٠ـیەمین سەرۆک وەزیرانی وڵات و جێگەی کیم مین-سیوک دەگرێتەوە کە لە نێوان نیسانی ٢٠٠٦ تا ئازاری ٢٠٠٧ لەو پۆستەدا بوو.
پڕۆژەی دامەزراندنی هان بە زۆرینەی ١٦٦ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ١ دەنگی پووچەڵ، لە کۆی ١٦٧ پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی ٣٠ـی حوزەیران پەسەندکرا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی “دەسەڵاتی گەل”ی ئۆپۆزسیۆن پرۆسەکەی بایکۆت کردبوو.