هالیسە ئاکسۆی ئازاد کرا
هالیسە ئاکسۆی، کە لە ئەنجامی وتەی ئومیت ئاکبییک دەستگیرکرا، ئازادکرا.
ناوەندی هەواڵ
دادگاییکردنی هالیسە ئاکسۆی، کە ئێسکەکانی کوڕەکەی عەگیت ئیپەک بە پۆست لە سندوقێکدا ڕادەست کرایەوە، بەهۆی وتەی ئومیت ئاکبییک دەستگیرکرا.
هالیسە ئاکسۆی و پارێزەرەکانی ئامادەی دانیشتنەکە بوون لە دەیەمین دادگای باڵای تاوانی ئامەد، لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، داواکاری گشتی داوای بەردەوامبوونی دەستگیرکردنی هالیسە ئاکسۆی کرد، بەڵام دادگاکە فەرمانی ئازادکردنی دا و ڕایگەیاند، هیچ گومانێک نییە.
دانیشتنەکە بۆ ١٨ی ئەیلوول دواخرا.